شعر کلاسیک

عیشق و ئازادی – ماموستاێ نەمر هێمن

 

ئه‌گه‌رچی‌ شه‌و دره‌نگه‌ ساقی‌ بۆم تێكه‌ كه‌مێكی‌‌تر

كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری‌ هه‌ڵدا له‌ ناخمدا خه‌مێكــــــی‌‌تر

له‌ باده‌ ئه‌م ژه‌مه‌ تێركه‌ منی‌ تینوی‌ جگه‌ر ســـووتاو

به‌چـــــــی‌ دیاره‌ كه‌ ده‌بینم شه‌وێكی‌‌تر، ژه‌مێكــی‌‌تر!

ئه‌وه‌نده‌ ده‌رده‌دار و بێ‌په‌رســــتارم كه‌ پێـــــم وایه‌:

له‌ســـــــه‌ر كێكی‌ ته‌مه‌ن هه‌ڵناگلرێ تازه‌ شه‌مێكی‌‌تر

گه‌لێــــــكم ڕۆژگاری‌ تاڵ ‌و شیـــــــــرین ڕابوارد ئاخـــــۆ

مــــه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێكی‌‌تر!

گه‌یشتمه‌ سه‌ر ترۆپكی‌ ئاره‌زوو ڕۆژێكی‌ كه‌چی‌ ڕوانیم

له‌ پێشمدایه‌ زه‌رده‌ و ماهـ‌ و سه‌خت ‌و ئه‌سته‌مێكی‌‌تر

هه‌تا چارشێــو به‌سه‌ر تۆوه‌ ده‌بینم نازه‌نینی‌ كـــورد

به‌سه‌ر بیلبیله‌كــه‌ی‌ چاوی‌ منا ده‌كشــێ ته‌مێكـــــی‌‌تر

نه‌ما (خانی‌) تا چیــــــرۆكی‌ عه‌شقــــــی‌ ئێـــمه‌ داڕێـــژێ

ده‌نا هێشتا له‌ كوردستان ده‌ژین زین ‌و مه‌مێكـــی‌‌تر

په‌پووله‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ من له‌ شوێنێ ناگرێ ئارام

ده‌نیشێ‌ و باڵی ده‌بزوێ له‌سه‌ر سینه ‌و مه‌مێكــــی‌‌تر

هه‌زار هێنده‌ په‌رێشـــــــان ‌و سیــــــا چاره‌ بژیم هێشتـــا

له‌ ناو دڵـــــــــدا هه‌مه‌ ئاواتــــــی‌ خاڵ ‌و په‌رچه‌مێكی‌‌تـــر

هه‌تاكوو دوا پشوو ڕێبواری‌ ڕێگه‌ی‌ عیشق ‌و ئازادیم

ئه‌گه‌ر بێجگه‌ له‌ ناكامیش نه‌بینــــــــــم به‌رهه‌مێكــــــی‌‌تر

كه‌ فرمێسكم له‌سه‌ر ڕووخساری‌ كیژی دڵ شكاو بینی‌،

گووتم: یاخوا له‌سه‌ر سوره‌ گوڵ نه‌بینم شه‌ونمێكی‌‌تــــر

شه‌وێكی‌ چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی‌ گیانه‌كه‌م، ویستت

منـــــــــــــــی‌ دڵ ناسكـــــــــی‌ شاعیر بگێـــــــــــڕم ماته‌مێــــــكی‌‌تر

خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به‌ كانـــــــی‌ ژینێدا نووسێم

ئه‌وه‌نـــــــــــــــــــــده‌م ژین دوێ‌ تا ده‌م ده‌نێم نێو ده‌مێكی‌‌تر

به‌ تۆ چاره‌ی‌ چلـــــــــــــۆن ده‌كرێ‌ ده‌روونی‌ پڕ له‌ ناسۆرم

خه‌ساری‌ بۆ ده‌كــــــــــــــــه‌ی‌ دكتۆری زانا مه‌رهه‌مێـــــكی‌‌تر

به‌هار و گوڵ، كچ ‌و مانـــــگه‌ شه‌و و شیعری ته‌ڕ‌ و باده‌

له‌وه‌ی‌ زیاتر جه‌نابـــــــــــــی شێخ گه‌ره‌كته‌ عاله‌مێكی‌‌تر؟

لە دیوانی هێمن 

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

این سایت از اکیسمت برای کاهش هرزنامه استفاده می کند. بیاموزید که چگونه اطلاعات دیدگاه های شما پردازش می‌شوند.

دکمه بازگشت به بالا