شعر ن‌و
باخچەی پاشا – حسەێن جەوانشیر
له‌گه‌ڕه‌کی پهپوولهپاییزهکان
ئاسمان شینه
ئه‌مڕۆ رێبواری ته‌نیشت دره‌خته هه‌میشه‌ییه‌کانی باخچه‌ی پاشا
گوتی:
ـ سڵاو!
بیری شاعیریهتیتم کردووه.
منیش گوتم:
ـ سڵاو!
پێکه‌نینه‌کانت کوانێ!؟
بێ گومان تۆباشتر له‌هه‌ر که‌سێک ده‌زانی
شین هه‌میشه هێمای هێمنی ئاسمان نییه.