بۆ ئه‌وانه‌ی له‌وسه‌ر دیواره دانیشتوون – حسەێن جه‌وانشێر
شاعر : سه‌ید عه‌لی ساڵحی
وەرگێڕ : حسەێن جه‌وانشێر
……………………………………….
بۆ ئه‌وانه‌ی له‌وسه‌ر دیواره دانیشتوون
نانتان له خوان و وشه‌تان له کتێب،
چراتان له ماڵ و چرۆتان له هه‌نار،
ئاوتان له پیاڵه و پهپوولهتان له که‌لێن،
گۆرانیتان له مناڵ و بزه‌تان له لێومان سه‌ندوه،
ئه‌ی چی له خولیاکانمان ده‌که‌ن!
ئێمه خولیا ده‌بینین و ئێوه درۆ ده‌که‌ن…
درۆ ده‌که‌ن که ئه‌م کۆڵانه، به‌ربه‌ست و
ئه‌و کۆتره باڵ به‌سراوه، بێ ئاسمان و
چاوه‌ڕوانی ئه‌ستێره بێ ئاکامه.
ئێمه‌ی ماڵ به کۆڵ له سامی خه‌نده‌ک و
له چۆمی زهمههڕی تێ ده‌په‌ڕین.
ئێمه ده‌زانین له‌و دیو سێبه‌ری ئه‌م دیوارانه‌وه
هێشتا ئاماژه‌یه‌کی په‌تی له بۆنی هۆگری و
ئاوازی تیشک و به‌ستێنی ئه‌رخه‌وان دیاره.
ئاخری ڕۆژێ له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه
په‌رده رزیوه پڕ پرسیاره‌کان لاده‌ده‌ین
په‌نجه‌ره به په‌نجه‌ره… به خه‌ڵکی ڕاده‌گه‌یه‌نین
له‌ودیو سێبه‌ری ئه‌م دیوارانه‌وه
باخێکی گه‌وره له پێگه‌یینی بولبول و فامی هه‌تاو و
نمنمهی ڕووناکی باران هه‌ر ماوه.
ئه‌ستێره‌تان له ئاسمان و بارانتان له هه‌ور،
ڕوانینتان له ده‌ریا و ورتهورتتان له خه‌یاڵ،
کۆترتان له کۆڵان و مانگتان له دڵداری،
چۆمتان له ڕۆیشتن و ئاوتان له ئاوازی ئاوێنه سه‌ندوه،
ئه‌ی چی له خولیاکانمان ده‌که‌ن؟
ئێمه خولیا ده‌بینین و ئێوه درۆ ده‌که‌ن…
درۆ ده‌که‌ن که له‌نته‌ری ماڵه‌وه شکاوه و
شه‌مچه‌ی ڕووداو خامۆش و
خه‌ڵکی له خه‌وی گریان دان،
ئێمه ده‌زانین له‌ودیو سێبه‌ری ئه‌م دیوارانه‌وه،
درزێکی ڕوون له خولیای شهونما و ئه‌ستێره ڕواوه
ئاخری ڕۆژێ له‌م ڕۆژانه
پاسه‌وانه‌کانی ماچ و نه‌هێنی دارانی ده‌ریا دێن
هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی به‌ستێنی ئه‌رخه‌وان و
ئاوازی تیشک و بۆنی هۆگری دێنن.
ئێسته‌ش وامان دانا
نسێتان له دره‌خت و ڕی ڕاتان له من،
خه‌وتان له ڕیبواران و ڕی ڕاتان له تۆ،
ماچتان له باران و ڕی ڕاتان له ئێمه،
ڕیشه‌تان له خاک و خونچهتان له چرای نێرگز سه‌ندوه،
ئه‌ی چی له خولیاکانمان ده‌که‌ن!؟