تا لوورهکانی گورگێک ئه‌م شێعره‌م دڵته‌نگه – کـــهماڵ شـــەنگـالی
هه‌ر ئه‌بێ پێکه‌نی به زه‌وی
که ئه‌مه‌نه خولاوتهوه
سه‌رگێژه‌ی گرتووه یان خۆم
حهیفێکه – وه‌ک – سه‌نده‌لی
پڕه له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ساردی رۆیشتن
که ئه‌مه‌نه دونیا ته‌نگه یان دڵی تۆ
په‌نجه‌ره هێنده چکۆله‌یه که مردن
ئه‌وه‌نده لێڵ تر
:وائه‌زانم سه‌ره‌تا هه‌ڵکه‌وت چوو یان شۆخی
:یان لێگه‌ڕێ هیچ بوو
وه‌ره پێکه‌نین
ئه‌مجاره‌یان به ئه‌ستێره
گیرفانه‌کانت پڕکه له تۆم و هه‌وا
به شوومینه و شه‌رمێکه‌وه
دانیشتن تا هه‌رگیز
! بێ خه‌یاڵ
نه‌ڕۆشتن به‌شێکه له سه‌فه‌ر
وابزانه با- ی
شێتیت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که من
تاسه‌یه‌کم له گه‌یشتن
یا ئاو ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی بگاته ده‌ریا
سه‌یرکه
مه‌سخه‌ره‌یه تا هه‌ره هه‌ر ده‌ریایه
۱
باوه‌ڕکه ناشوێنێک نه‌ماوه نیگه‌رانیم بشارمه‌وه
بڕێ‌جار هێڵنج ئه‌چم له هه‌رچی په‌نجه‌ره و نه‌رم
که ئه‌ترسم
له فریوی شه‌قام و پیتزا
تا ده‌سته‌کانی تۆ فه‌رامۆش که‌وتن ئه‌گه‌ر
کێ ئه‌مناسێ هه‌ی ماڵی وێران
پڕبهم فه‌رامۆشییه
ئه‌وبه‌ر دیواره‌کان
پاڵیان داوه به بێ خه‌یاڵییه‌وه
من تا بارانه خووسان له وه‌یلانی
تۆ به‌ڵام خودی سه‌رگه‌ردانیت
من ئه‌وه‌نده که نان و
تا ئه‌بێ ئه‌م چوارڕێیانه سوور بوون هه‌ر
زه‌وی خێر نهوێنێ که ماتڵ که‌وتمه خوار
رۆژێ له‌م کاسی و کاسبییهدا
–تۆخهم مه‌خۆ–
هه‌رئه‌بێ زه‌وی بخه‌مه خوار
خۆهیچ نه‌بێ له شێعرێکا
په‌رتی که‌مه ئه‌سفه‌له سیاسین
ماڵه‌که‌م
که هه‌ناسه‌ت ئه‌کێشم
پڕ ئه‌بم له سه‌رگه‌ردانی و
ئارامییه‌ک له ره‌گه‌زی ئاگر
به‌رده‌وام کولانه‌وه وڵاتێک له برین
که من شارێکم لانی که‌م عبووری پارکێکی
پارک خۆ وتم
ئهگهرعبوورێک نه‌کردن
پێی خه‌ڵه‌تان ده‌ریایه‌ک هه‌ناسه
۲
شار ئه‌گه‌ر تۆم ئه‌فرۆشێ
کێوه‌کان شاهیدن
– من بڕێ‌جار ئه‌بمه ‘با’ و به‌رده‌کان پێم ئه‌ڵێن
هه‌ندێجاریش کوڕێکی هارو هاجم
مه‌لافه‌ی نه‌رمی خه‌ڵوه‌تێکی رووت بۆم ئه‌گێڕێته‌وه –
ماڵه‌که‌م
ماڵ- ی – وه‌یلان !
جاری وا هه‌واڵێکی سه‌خیف
سه‌رم ئه‌دا به به‌رد دا
هه‌ڵاڵه‌ی ڕوته‌بی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ک
دڵم ئه‌دا به ده‌رد دا
چۆن بڵێم
به ده‌م پشیله‌یه‌که‌وه
تا لوورهکانی گورگێک ئه‌م شێعره‌م دڵته‌نگه؛
( گریمان په‌نجه‌ره وه‌ختێکه بۆ مانگ که له ته‌و شاعیرێ که په‌رت
–بێ سێ و دوو پێکه‌نن به رومانتیکهکان–
دانێن دیوار ده‌رفه‌تێکه بۆ گه‌رم
بگرن شوومینه هێمایه‌که له خه‌وتن
ئه‌و په‌ڕه‌که‌ی زه‌وی ژنێکی رووت – ئه‌ی که خۆشه–
که من پیاوم و ده‌ریا هه‌ر مێوژ
که‌ی ئه‌بێته ئارامییه‌ک له جنسی ئاو
که به‌یانییان ده‌س و چاوم به تۆوه شۆردن)
ئێستا ‘ئاو’ م
جاری وا که گورگێکم ئهشێعرێ ‘ئاو’ تر
له بیرته فنجانێک قاوه رژامه ناو سینگته‌وه؟
ئه‌و کاته تۆ ‘با’ بوویت و من شێت
تا رووبار بووم
شه‌رمێکی جاری بووم له به‌ردێک جێماو
۳
که شاهیدی هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌یلان بوو
ئه‌وه‌تا که بارانم
ئه‌گه‌ر بارانتر
نه‌موتووه و نایڵێم
لێگه‌رێ با نه‌زانی ئه‌گه‌ر
تا بچی
هه‌ر له‌م شاره‌دا
چی شه‌هیده هه‌ناسه‌یه و
چی هه‌ناسه‌یه نه‌خشی خشتهکانه و
چی خشت هه‌یه ئاپارتمانێکی گه‌رمن
به شوومینه و خۆشێکه‌وه
ئهرووخێ ئه‌گه‌ر هاوههناسهی تۆ نه‌بێ شار-که بڕێ‌جار ‘با’ی
پێویسته پێکه‌نم به ئاوێنه
که نیگه‌رانییه‌کی لێئه‌تکێ
هاوته‌ریبی ته‌مه‌ن
: ئه‌مه قه‌ده‌ره یان هه‌ده‌ر؟
: من ئه‌ڵێم هیچ نییه جگه له گه‌مه‌یه‌کی مه‌سخه‌ره
:به منه‌وه ئه‌کرێ له‌م چوارێیانهدا ماتڵ چوون
: به تۆوه گرانه له شهقامهکانتدا سوتانی خۆت بشهلی
ئه‌شه‌لی ولهتر ئه‌به‌ی
له‌تر ئه‌چی
هه‌ر له‌تر ئه‌چی
له سوچێکی وێرانیتا دائه‌نیشی و
– بمرم بۆت –
ده‌ست له سه‌ر ده‌ست له سه‌ر گۆچانه‌که‌ت ئه‌له‌رزێ و
– بڕوانه دڵی وێرانی من ئه‌شه‌لێ و–
له به‌ر پێما هه‌قایه‌تێک ئه‌ڕژێ:
۴
سهرهتاهیچ بوو و هیچی تر، ته‌نانه‌ت وشه‌ش نه‌بوو. له‌پڕێکا کهمتارهکه وتی:
هی منه . په‌نجه‌ره‌که داخرا و کچه‌که بوو به سه‌ڵیته. له‌و رۆژه‌وه چی ره‌نگ هه‌یه به‌یاننامه ده‌رئه‌کا به‌ڵام …
-: به‌ڵام باوان من له‌مه تێناچم
: لێگه‌ڕێ هاوڕێ شار هه‌ر به سهڵیتهوه خۆشه و تۆ شێعره‌که‌ت بنووسه
(گرێیه‌ک له جنسی مێژوو ئه‌که‌وێته گه‌روویه‌وه وده‌س ئه‌کا به گۆرانی)
: کۆڵان به کۆڵان جاده به جاده
نه‌شمیله‌ی چاوجوان …
-:خه‌مت نه‌بێ
رۆژێ له رۆژان هه‌ر ئه‌بێ ببمه خاک
به دره‌خته‌کان ڕائه‌سپێرم
چۆله‌که‌کان به‌گۆرانی تۆوه فێر که‌ن
: به‌ڵام نیگه‌رانیم سه‌رگه‌ردانییه‌کی ڵێڵ
چی گه‌ڕان
ئاوێک نه‌ماوه که مه‌سه‌له‌ن رووبار
ئه‌وه‌نده فه‌رامۆش
تا هه‌ره هه‌ر ئاوه‌رۆیه و
ئه‌وانه‌ی تێ تکاوه که ئه‌بوا
کچێکی چاو ره‌ش بن یان کوڕێکی هار
-: وتت هار
بیرم که‌وته‌وه
سه‌ربازی پڕبووم له قاخهی خه‌ته‌ر
فه‌رمانده‌که‌مان بێ خه‌به‌ر بوو
نه‌یئه‌زانی خه‌ته‌رم خواردووه
شێعرێک له ئاگر و شێعرێک له خۆش
له به‌رم کردووه (کهلاغ په‌ڕ)
هیچ نه‌بێ له شێعرا
بڕێ‌جار نه‌رم و هه‌میشه شه‌ڕم کردووه
۵
ئه‌بێ پێکه‌نم
ئه‌مجاره‌یان به رۆژنامه
به هاشووری دێڕه‌کان و پرستیژی درۆ
به ره‌نگه‌کان
تا خه‌مێک نه‌چێته عبووری پارکه‌وه
ئێستا تا هه‌ره هه‌ر ئاوێنه‌یه و
قژم شانه ئه‌بێت
ئێقهکهم پێویسته پیاو بوون
–یان ژنه‌که‌م چۆنتری پێ خۆش–
زه‌وی هه‌ر خۆیه و خرت
باوه‌ڕکه ئه‌مه‌نه زمانم به شاعیریم فرۆشتووه
جاری واحهزی له ته‌ماته‌یه
سێ‌و په‌رتم ئه‌کاته ناوه‌ڕاستی شه‌قام و
له و سووچه‌دا
له لای راسته‌وه
له په‌نای ویترینکدا که‌مێ خوارتر
مناڵێ ئه‌ڵێ واکس واکس
ئاغا خانم که‌وشه‌که‌ت واکس بده‌م؟
پێکه‌نه زه‌رده
بڕوانه
سێ‌و به‌رده‌وامه هه‌ر
——————————————————–
واکس: بۆیاخی که‌وش
کهلاغ په‌ڕ:زاراوه‌یه‌کی سه‌ربازییه له زمانی فارسی‌دا(کلاغ:قه‌له‌ره‌ش- قاڵاو)
سنە۱۳۸۶