شعر نو
شێعرێگ تازە لە ژیکاڵ مــەریــوانـــی
باوکم وتی
زووڵفەکانت
کوڵ بکەوە
نەکاو با شانەیان بکات
تاڵێ هەڵوەریوی
لە سەر شانت
بە دزی
باوکتەوە ببات..
کاکم وتی
چاوەکانت
لە نیگای ڕۆژ
بشارەوە
لێوەکانت
بزە نەکەن
بەدەم بزەی بەهارەوە
دایکم
وتی
ڕوومەتی بەفر
کە دەرکەوێت لە لای
هەتاو
لە خۆیەوە ئەتوێتەوە
دەبێتە ئاو
ئێستەش
ئەڵێن
شێعرەکانم
بالەچک وعەبا
لەسەرکەن
خوێنەرانی
کەم تانەی
حەجابی لێبەن…