کومەڵەچیرۆک “راوان” بڵاو کریادن
هسارە – کۆمەڵەچیرۆکی “ڕاوان” سێیەمین بەرهەمی نووسەری “بانە”یی، “ڕزگار لوتفی”یە کە لەم دواییانەدا لە لایان دەزگای چاپ و نەشری “گوتار”ەوە بڵاو کراوەتەوە. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە، کۆی یازدە چیرۆکی کورت و درێژی لە خۆ گرتووە و تێکڕا وەك پێکهاتەیەکی تۆکمە دەربڕی ئەزموونێکی نوێی نووسەرەکەیین لە بواری چیرۆکنووسیندا.
سووژە و بابەتی چیرۆکەکان هەموو خۆماڵین و ڕەوایەتی تاکی کوردیان پێیە لەم قۆناغە زەمەنییەی ئێستادا. ئەم نووسەرە بە ستایلێکی تایبەت بە خۆی هەستاوە بە گێڕانەوەی ڕووداو و دەرکەوتەکانی کۆمەڵگاکەی و لەو پێناوەدا هیچ قاوغێکی دیاریکراوی وەرنەگرتووە و پێنووسێکی سرك و بزۆزی هەڵبژاردووە؛ کە لەو ڕێبازەشدا دەنگی تایبەت بە خۆی دۆزیوەتەوە.
“ڕاوان” ئێستا لە زۆربەی کتێبفرۆشییەکانی کوردستاندا بوونی هەیە و ئازیزانی دوورەدەست دەتوانن لە ڕێگای ئەم ناونیشانەی خوارەوە بۆ دەستەبەرکردنی، داواکاری بن:
سەقز، فەرهەنگسەرای هونەر و ئەندێشە، کاك ئازاد حەسەنی (٠٩١٨٧٧٧١٥٨٥)