شعر نو

چی بڵێم و چی بنوسم – سامان شاموحەممەدی زادە لە سەقز

 

چی بڵێم و چی بنوسم
سەر له پێناوه پێنوسم
پێنوس دەينوسێ هەرچی بڵێم
بەڵام من نازانم چی بڵێم
هەرچێک دێتە سەر زارم
قرچەی دێت دڵی سوتاو و زارم
ئەونه خەمين و قورسە نوسينەكانم
كه هەمو خوێنەرێک دەزانێ چەن پەريشانم
وەرەق خۆشی لێم نايەت و قەڵەم لێم ياسه
دە من چ بكەم ژيانی من كور و كاسه
وەرەقی نوسراوەكانی من زەردە وەک گەڵای ژيانم
دەك نەمێنم هەر خەريكی باسی ئيش و برك و ژانم
ئەوەندە نوسيومە لە بواری بێكەسی و دلتەنگی و خەفەت
خەجاڵەتی پێنوس بوومەو خستومەتە نێوی زەحمەت و مەينەت
داواێ لێبوردن لە پێنوس دەكەم
وادايم شەريكی خەمی خۆمی دەكەم
خۆ من زۆر پێم خۆشه له جياتی درۆ گوڵ بنوسم
ئارەزوی ژيانی بەرز به جێی ژيانی شيو و دۆڵ بنوسم
زۆر پێم خۆشه به جێی مەرگ بنوسم ژيان

بڵێم پێنوس بنوسە پێكەنين مەنوسە گريان
زۆر پێم خۆشه خۆشی بنوسم ، بنوسم حەساننەوە
بنوسم يەك گرتن بنوسم ئاشتی و حەق ساندنەوە
لە خوشەويستی بنوسم بنوسم ئەوين
نەنوسم هەوری رەش بنوسم كۆلەكەی زەڕين
پێم خۆشە لەناوی بەرم بەتەواوی وتەی بەتاڵ
با نەنوسم رەشەبا بنوسم كزەبای شەمال
پێم خۆشە سپی بەجێی رەش بنوسم
دارستان لەجێی بيابانی لەژيان بێ بەش بنوسم
حەز ناكەم بنوسم ژاكاوی ئارەزو خوم
پيم خوشه بنوسم ئوخەیگەيشتو بە ئارەزو خۆم
ئەو وشە خۆشانە زۆر زۆرن بەڵام بەداخەوە
تەنەكەی رزيو بوەتە تەڵام بەداخەوە
خوايا بە ئاهی دلی بێكەسم قەسەم
بە چاوی چاوەڕوانم قەسەم
به سۆزی دڵ و هەناسەی ساردم قەسەم به دەردی نهێنی دلی دەردەدارم قەسەم
بە دڵی خەمينی لەيلی و مەجنون قەسەم
وه بەڕەنجی فەرهادی رەنج وه زايە قەسەم
خوايا زۆر خەمينم شادی نيه لە دڵم
شادی باری كرده و خەم نيشتە لە دڵم
لە كام ديار و له كام وڵات
بە دوای گەڕم خۆشيم هەڵات
خۆشی سوارە و من هەر پيادە و پيادە
ئەوەندە هەڵاتوم كەوتوم له سەرجادە
بە پای ماندو و لێو بەبار و قوڕوی تينوم
بە سكی برسی و چاوی چاوەڕوان بەدەما كەوتوم
تەنيا هيوام هەر تۆی بە هيوات قەسەم
پەنام بدە بەگەورەيی خۆت قەسەم
نامەوێ قەڵەم ببێته شەريكی خەمی من
ئاخر گوناهی چيه بووەتە قەڵەمی من
دڵی تۆقی بۆيە ک جار نوسيني خۆشی
ئەويش به هۆی منەوە جەوهەری خەمی نوشی
قەسەم ئيتر بەسە خوايا خۆش كە دڵمان
نەك لەبەر من لەبەر پێنوسی بەستەزمان
پێنوس بەبێزمانی خۆی هەر هاوار ئەكات
لێم توڕەيە و هەر نفرينم ئەكات
دەڵێ يا بمشكێنه يا بەسی كه ناخۆشی
من لەبەر تۆ جلی خەفەتم پوشی
تيری تانە دەخات و منەت دەكا بەسەرما
بووم بە نيشانەی تيری ئەو قوڕی كوێ كەم بەسەرما
ئيتر خوا گيان خۆت قازی و من تاوانبار
نازانم عەفوم دەكەی يا ئەمدەی له دار
بەس خوا گيان بە چاوی گريان تكات لێ دەكەم
لە ژێر باری منەت رزگارم كه سپاست دەكەم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

این سایت از اکیسمت برای کاهش هرزنامه استفاده می کند. بیاموزید که چگونه اطلاعات دیدگاه های شما پردازش می‌شوند.

دکمه بازگشت به بالا