قالب وردپرس بیتستان پرنده فناوری
خانه / کودکان / داستان کودکان / کاخی مشکان – یەسنا تاباک ۸ ساڵان لە مەهاباد

کاخی مشکان – یەسنا تاباک ۸ ساڵان لە مەهاباد

رۆژێک بوو رۆژێک نەبوو. دوو مشک بوون زۆر بەدفەڕ بوون . ئەو دوو مشکە لە نێو قەسرێک دا دەژیان. لە نێو ئەو قەسرەش دا شای تێدا بوو. ئەو مشکانە هەموو رۆژێ دەچوونە زگ پەنیری پاشای. هەموو بەیانیان کە پاشا هەڵدەستا تەماشای دەکرد پەنیرەکەی نەماوە. پاشا وەیدەزانی خزمەتکارەکانی پەنیرەکەی دەخۆن.

پاشا لە لای یەخچاڵەکە بوو، بە قەوتی گوتی خەوم دێ و هەر لە لای یەخچاڵەدا خۆی لە خەو کرد. دیتی شەقە و تەقەی دەنگی قابڵەمان دێ.

پاشا گوتی : وەختێتی، چاوی هەڵێنا هیچ کەس دیار نەبوو. چاوی لە خواری کرد دوو مشکی قەڵەوی دیتن کە پەنیرەکەی دەبەن . بەڵام لە دیوی پاشادا کونێکی دیکەی مشکان هەبوو. پاتشا ئەوێی لە بیر چووبوو. صونکە دەرکەی مشکەکان سوورەتی بوو لە رەنگی دیوەکەی پاشا بوو .

پاشا گوتی : ئۆخەیش تازە کەس پەنیرەکانم ناخوا. پاشا خەوت و کە هەستا دیسان پەنیرەکەی نەمابوو. پاشا کاخەکەی بەجی هێشت و لە شارێکی دیکە کاخی ساز کرد. وەیدەزانی کاخەکەی جندۆکەی تێدایە. ئەو جار مشکەکان تەواوی خزم و یەکیان بوو بە پاشا و ئەوەی دیکەش بوو بە مەلەکە .  

 

همچنین ببینید

یادداشتی از یدالله بابایی درباره مجموعه داستان «آواز سنگ‌ها»

آواز سنگ‌ها دومین مجموعه داستان صابر سلیمی است که در ۸۹ صفحه، با طرح روی …

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

این سایت از اکیسمت برای کاهش هرزنامه استفاده می کند. بیاموزید که چگونه اطلاعات دیدگاه های شما پردازش می‌شوند.