ژن – عەبدۆڵلا پەشێو
(۱)
به بینینت
من ده‌بمه‌وه بنیاده‌می چاخی به‌ردین؛
ده‌چمه‌وه ناو ئه‌شكه‌وتی تار، جه‌نگه‌ڵی چڕ؛
گوێ شل ده‌كه‌م
بۆ برووسكه و گۆڵه‌ی هه‌ور و بارانی خوڕ؛
شارستانیی دوگمه و وایه‌ر بزر ده‌بێ؛
ئاتهشگهكان پڕ ده‌بنه‌وه له پێت وگڕ.
(۲)
چیت مه‌رام بێ، ده‌چێته سه‌ر:
تۆ ده‌توانیت، به نیگایه‌ك،
سهوزەڵانێك به ڕووته‌ن كه‌ی.
له ده‌ستت دێ، به هێمایه‌ك،
به‌رده‌ڵانێك به چیمه‌ن كه‌ی.
چیت مه‌رام بێ، ده‌چێته سه‌ر:
تۆ ده‌توانیت
باڵی زمانم ببه‌ستی و
دره‌ختی په‌نجه‌م بێبه‌ر كه‌ی.
له ده‌ستت دێ
چه‌می ده‌نگم تژی ماسی و
هه‌ر په‌یڤێكم پڕ گه‌وهه‌ر كه‌ی.
تۆ ده‌توانیت
بمكه‌یته كۆیله‌ی مل به تۆق.
له ده‌ستت دێ
تاجی سه‌روه‌ریم له سه‌ر كه‌ی.
(۳)
له‌بن كۆمه‌ی خۆڵه‌مێشدا–
تۆ ژیله‌مۆی گه‌شی خولیای.
له گێژه‌نی تاریكی‌دا–
تۆ بریسكه‌ی به‌فری چیای.
له بیابانا – هاژه‌ی چه‌م و
له نه‌هاتا – هه‌ڵمی نان و
له غوربه‌تا – داڵده و په‌نای.
كلیلداری به‌هه‌شتی تۆ.
تۆ نه‌ك نیوه: هه‌موو دنیای!
۲۸/۱۱/۱۹۸۵ –ته‌رابلوس