شێعرنوو

پارچە شێعری “شێتم..” – بەرهەمێکی نوێ لە حەمەی شانۆ

من  من من  دەستم خستۆتە ژێر چنگەم ، بیرەکەمۆ ، بەڵێ دەبێت لەئێستادا من شێت بم ، تا بتوانم بژیم، دەبێ شێت بم تاگاڵتە بە کۆرسی وانەی مامۆستاکانی زانکۆبکەم  تا بەدەم پێکەنینەوە یاساکانی هاتوچۆ پێشێڵ بکەم ، داخی ئەو قسەنەی پێش ئەوەی دەریبڕم مردن  و خرانە ژێرخاک
بنێشت بە دیواری ماڵی دڵمەوە ئەنوسێنم ، لەبەردەم ئاوێنەیەک
تێر بەخۆم پێ ئەکەنم وتف لەخۆم ئەکەم ،ئاخر لەناو ئەم هەموو  زانا و،زانیارە من ئەبێ شێت بم تاجیاوازبم ،یاخی بوون لەخوێنی ناودەمارەکانمە  ، مەستی بوون کاری منە وای ئەم ژیانە بێ مەی زۆر سەخت وناخۆشە  وەکو شروبەتاڵەکەی مناڵیە . من دەبێ شێت بم و بەرد لەجەمی ڕەشی ماشێنی سەرکردەکان بگرم  ،نازانمـ خەم لەکام خەمم بخۆم  نەفەرێک پێم بڵێ من کێم ، ئێرە شوێنی مرۆڤ نیە شوێنی ژوان و دڵداری نیە نە ئەم یاسا نا یاساییانە نا ئەم نیشتیمانە بێ نازە جێگای ژیان نیە قەسەم بە ئیسمی تەعەلا ئەم زەویە زۆڵە ، ژیان لەزەوی بەجۆرێکە هەر ڕۆژاو وانەیەک فێر دەبی ڕۆژێک وانەی خۆشەویستی ڕۆژی دی تاقیکردنەوەی خیانەت ،ڕۆژێ وانەی سادەیی ڕۆژی دی تاقیکردنەوەی بێتاقەتی ، ژیان بە لۆری درۆمان دەگەڵ ئەکات بەهەتاوی پرچ زەردی فریوی دەیان  لە ژێر  دەمامکی سپیەوە   قۆڵی هەموومانی بڕی .من دەبێ شێت بم  تائێوارەیەک بفڕم و  گۆرانی بۆ هەورە غەمگینەکانی ئاسمانی شارەکەم بڵێم لەگەڵ پەساریەکان سەمابکەم من نامەوێ وەک پیاوە دەلینگ فشەکان دڵی کچێک بدزم و گیرۆدەی کەم بەخۆمەوە ، من پیاوێکم پڕم لەدووکەڵ من لە دوو دلۆپی فرمێسکی دایکم ، دوو قەترە ئارەقەی کرێکاری باوکم ، دوو زەردەخەنەی ڕوومەتە شیرینەکەی خۆشکم  دروست بوم ، چاوەڕوانی  ناوی دووەمی مردنە ، ئەسڵەن ئیدی تاقەتی چاوەڕوانیمان نەماوە من چاوەڕوانی مێشکی خواردووم ،مرۆڤی ئێرە هەتا مردن لەچاوەڕوانیەن ، چاوەڕوانی ئەو ، چاوەڕوانی هاتنەوەی ئاو و کارەبا ، چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی جەنگ ،  چاوەڕوانی مووچە  مەخلوقەکانی ئەم شارا چاوڕوانی ڕووحی تەڕی تیا نەهێشتوون ، هونەی چاوەڕوانی سەبرە ،  سەبری ئەیوبی دەوێت  من سەبرم نەما ئیدی  کەسم خۆش ناوێت و ڕقیشم لەکەس نیە ،هاتنی کەسم لەلاگرنگ نیە  خەمیش بۆ ڕۆشتنی کەس ناخۆم ، لە خاکێک خەونەکانت بوون بە خۆزگە و ئامەنجەکانت بوون بەئازاربۆت جێهێشتنی ئەو شوێنە ئەرکە ، تەنها شتێک لەم نیشتیمانە پیرۆز بێت بەلامەوە گۆڕی دایکمە ، ئیتر نە خۆشەویستی نە هاوڕێیەتی نە نیشتیمان نە خێزان نە کەلتور هەمووی لەپێ ئەکەم و وەک خەیاڵۆغڵۆی شاعیر  ئەڵێ …
ئیتردەڕۆم تەمەنم قوربانی عشقێکی مایە پووچە کرد
ئیتر دەڕۆم بە خاک ئەم چیرۆکە خەمناکەم لێ وەربگرێ
ئیتر دەڕۆم کێ ئەو لاشە شەکەتەی غوربەتم دەخانە گۆڕ؟
ئیتر دەڕۆم ، ئیتر کێ ئەو تاوانە جەرگبڕە ئەگرێتە ئەستۆ؟
ئیتر دەڕۆم ، دڵ و دەروونم پوکانەوە لەم شارا بارانەوەییە
ئیتر دەڕۆم ، هیچێکتان بە هیچ زمانێک لێم تێنگەیشتن
ئیتر دەڕۆم ، بەرەو دنیایەکی داخراوی بێ پەنجەرە
ئیتر دەڕۆم دایەگیان ، ئیتر دەواتی ئەستێرەکانی قژت بوەڕێنی
ــــــــــــــ

ئیتر بەیانیان زوو لەخەوهەڵنەسم
چیدی تاقەتی پیاسە و چوون بۆ سینامەم نییە ئیتر
سەردانی گوڵفرۆش  کتێبخانە نەکەم
ئیتر هیـچ هەواڵێکم لەلا گرنگ نیـە هەمووشتێک لام دووبارەیە
چیتر بیبسووەکان هێلانە نەکان لەناو حەوشەی ماڵەکەم
عەسران بە بوتلێک بیراوە ئـەچمە
لای پردە ڕووخاوەکای ئەودیوسەیتەرەکە
بەدەم شەڕاب خواردنەوا گوێ لەو گۆڕانیەی دارویش ئەگرم کە ئەڵێ:
دڵی من ، ئیتر تاوان مەکە
لەگەڵ غەریبان بە وەفا مەبە
ژیانت بەفیڕۆدا ، دڵی من
خەڵکت ناسی دڵی من
تاکەی سەرتاپا ڕاستگۆئەبیت؟
تاکەی وێرانی سۆزیت ؟
هاونیشیانی ئەم و ئەو ئەبیت
پەرێشان و ماندوو دەبیت …
ــــــــــــ
ئاخێک هەڵکێشم و
بەرد ئەگرمە بۆقەکانی نێو زەلەکەوەکە
بۆ ئەوەی چاو بەم ژیانە هیچ پوونە هەڵ نەهێان
شەو تا دەگەڕێمەوە ماڵ سیگار ئەکێشم
جاران سینەم پڕبوو لەئەوین وەلێ ئێستا پڕە دووکەڵ
سوێنەخۆم
لێوەکانم بۆ ماچ
دەستەکانم بۆ گوڵچنین
چاوەکانم بۆ بیبینی چاوی تۆ بوون
بەڵام ناکرا
چەقۆی عشق
درۆی دۆست
نەداری
کرێکاری
مـاندووین کردم ، ئەمشەو لەبەلەکۆنی ماڵەکەمەوە لەسەرکورسیەک دانیشتووم  ێحفههتاااکۆمجسنڕنێغڤجقزجۆللنلوڕوێوفادهااااا  گوێم لە نۆتەکانی مۆزات ڕادێراوە و،سیگار ئەکێشم  وبیر لەوەئەکەمەوە خۆم بکوژم ،هەزار جۆری جیاوازم بەبیر هات جارێک ووتم بەمووس شادەمارم بمڕم خوێن لەجەستەم فیچە بکا ،یا لە شەقامی خێرای شار خۆم بخەمە ژێر ماشێنێکەوە فلیقم بکاتەوە بەڵام بیرم کردەوە لەوەیە بەهەوڵی دکتۆرەکان بمێنم ،بیرم کردەوە کە لەبان بینای بەرز خۆم فڕێبەمە خوار خواکە هەزار شێوازی خۆکوشتنم بەمێشک هات بەڵام هەر دوای دوا قومی سیگارەکەم پەشیمان بوومەوە لەخۆکوشتۆ چۆنکە گەر بشمرم  ناتوانم لەئاگری زمان پیسان و مێشک تۆپیوەن ڕزگاربم ،لێرە هێندەی باسی مردووەکان دەکرێت زیندووەکان بزربوونە سوێنە خۆم ئێرە ئاڕێک ئەم شارا بۆتە زیندووگۆڕخانە،بۆیە من دەزانم ئیلا و بیلا تاکە چارە ئەوەیە شێت بم ..

 

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

برای امنیت ، استفاده از سرویس ریکپچای گوگل الزامی است که منوط به خط مشی رازداری و شرایط استفاده گوگل است.

دکمه بازگشت به بالا