بالوول پلوتیك زانێکی هه‌ڵكه‌وتوو – ئەلامراێ جەباریان ( خەمبار )
هسارە – راسته یه‌كێك له كونترین په‌رتوكه‌كانی كوردی ك له به‌ر ده‌ستی ئیمه دایه ئه‌و په‌رتوكانه‌یه‌ك به شێوه‌ی ده‌س نووس له لای یارسانه‌كان به جێ ماوه.به‌ڵام به داخه‌وه بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر كه‌سایه‌تی كه‌له پیاوانی ئه‌م ئایینه به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تۆمان له‌به‌ر ده‌سدا نییه.چونكه له ناو ئه‌م په‌رتۆكانه زێاتر له‌وه‌ی باسی له‌كه پیاوان بكرێ.له سه‌ر وانه‌كانی ژیان وه‌ك ڕێوره‌سمی ئایینی، هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ كه‌سانی دیكه باس كراوه.وه‌ك كه‌ڵامی شه‌یخ ئه‌میر[۱] كه له مافی ئێنسان وه ده‌س درێژی نه‌كردن به ماڵ و نامووسی هاووڵاتیانی دیكه‌و پاشه‌كه‌وت كردنی تووشه‌ی چاكه[۲]و زوور شتێ دیكه باس كردووه.كه‌متر باێخی به‌كه‌سایه‌تی خۆی داوه.ئه‌گه‌ریش به‌هه‌ڵكه‌وت له چه‌ن دێر‌ێك باس له كه‌سایه‌تی كه‌له پیاوێك كراوه ته‌نیا بۆ به‌ڵاوه كردنی وانه‌ی له‌وانه‌كانی ژیان بووه.بۆ لێكوڵێنه‌وه له سه‌ر كه‌ڵه پیاوانی ئایینی ئه‌ڵحه‌ق ده‌بێ زووربه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو لێك بده‌ین تا به‌ڵگه‌ێ یان سه‌رچاوه‌ی بدۆزینه‌وه.هه‌ر به‌و هۆیه ناچار ئه‌بین رۆ بكه‌ین به ئه‌و ئه‌فسانانه كه له سه‌ر زاری خه‌ڵك دا هه‌یه.ئه‌وش به‌داخه‌وه زۆر جار بۆمان ده‌ر كه‌وتووه كه هه‌ر كه‌س به پێ بیر‌و بۆچۆن و باوه‌ری خوێ گیراویه‌ته‌وه.یا له به‌ر خۆ‌شه‌ویستی زۆر قسه‌ی چاك و كرده‌وه‌ی باشی به‌و كه‌ڵه پیاونه هه‌ڵبه‌ستووه.ك ئیمكانی هه‌یه هیچ كام له‌و كرده‌وانه هین ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ.چاك كرنه‌وه‌ی وا هه‌ڵه‌یگ كاریكی ئێجگار سه‌خته‌و ماندوو بوونی زۆری ده‌وێ.یه‌كی له‌و كه‌ڵه پیاوانه بالووله.
له هه‌ر سه‌رده‌مێك ره‌وت وه هه‌ڵسوكه‌وتێك پێچه‌وانه‌ی ره‌وت و هه‌ڵسو كه‌وتی گه‌ل بێ خه‌ڵك به چاكی نازانی وه هه‌ر وه‌ها به شێت ناوی لێ ئه‌به‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له راستیدا شێت و نه‌زان بێت و پلوتیك و سیاسه‌ت نه‌بێ خه‌ڵك به ته‌واوی لێ ئاگادار بێ هیچ كارێكیان به كاریه‌وه نییه وه به‌ره‌لای ده‌كه‌ن.به‌ڵام كاتێ ئاگایان لێ بێ كه له رۆی زانیاریه‌وه وا ده‌كا دژ به ئه‌و راده‌وستن.هه‌ر چه‌ن ئیمكانی هه‌یه ئه‌و هه‌ڵس و كه‌وتانه به‌ڕاده‌ی به‌ربه‌ڵاو و ژیرانه بێ.له ناو بازنه‌ی هزرو بیری ئه‌واندا جێ نه‌بێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه به چاكی تێ ناگه‌ن ته‌نانه‌ت گیروگرفتی بۆ درۆست ده‌كه‌ن.نموونه‌ی هه‌ره باشی(مه‌نسووری حه‌لاج) بوو كه به‌كافریان زانی و له سێداره‌یان دا.شبلی له شوێنێك دا به جووانی گوتوویه:من و حه‌لاج وه‌ك یه‌كین،جه‌ماوه‌ر منیان به شێت زانی و خه‌ڵاس بووم.ئه‌ویان به‌زانا و له سێداره‌یان دا[۳]له وه‌ها سه‌رده‌مێك به‌ڕاشكاوی وتنی وشه‌ێك سزای مه‌رگی به‌دوواوه بووه،بارودۆخی كومه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌و شێوه بووه باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانج هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی بالووله.
بالوول كییه؟
عومر كوری له‌هه‌ب ناسراو به بالوولی ماهی یان بالوولی مادی له دینه‌وه‌ر یا ماه الكوفه كه سه‌ر جه‌م خه‌ڵكی ئه‌و مه‌ڵبه‌ده كوردن له دایك بووه.به هۆی ئه‌وه‌ێكه له‌و سه‌رده‌مه خه‌راجی شاری دینه‌وه‌ر به كوفه دراوه پێان وتووه ماه الكوفه.هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی هه‌ڵه‌ی زۆر له مێژوو نووسان ك بالوولیان به كوفی زانیوه.له دایره المعارف بترس بستانی لاپه‌ره‌ی۶۴۴به‌رگی په‌نجم هاتووه كه بالوول مه‌جنوونی كوفی له كوردانی ئێران بووه ك ماوه‌یك شاگردی ئیمام جه‌عفه‌ری سادیق بووه وه هه‌ر وه‌ها له المنجد فی الادب و العلوم لاپه‌ڕه‌ی۷هاتووه له بالوول هاوكات له‌گه‌ڵ هاروونه الره‌شیدا ژیاوه وه راوێژكاری ئه‌و بووه.بالوول یه‌كێك له زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.وتوویانه كه به ئیشاره‌تی ئیمام جه‌عفه‌رسادیق خوێ له شێتی داوه ئه‌ڵی:
دیوانه‌ی زاهێر دیوانه‌ی زاهێر
دانای یارانیم دیوانه‌ی زاهێر
زاهێر وعه‌به‌س گۆفته‌ننه باهێر
ره‌جبم نسیم لره من ئاهێر
بالوول یه‌كێك له ئه‌و پیاوانه بووه كه تووانیویه به باشی رۆڵی خۆی بگێڕێ به جوورێك كه‌س تێ نه‌گا له زوربه‌یخه‌ڵكی ئه‌و شاره زانا‌و شاره‌زاتر بووه. (ده‌وریش نه‌وروز) یه‌كێك له یارانی سه‌ێ‌براگه له باره‌ی زانائی بالوول وا ده‌بێژێ:
بالوول زاتێوه‌ن زاتی یه‌ك دانه
عامیان ماچان بالوول دێوانه
كی دی دێوانه وه‌ی ته‌ور زانا بوو
مه‌ركه‌و نه مه‌ێدان گه‌ردون رانا بوو[۴]
شایه‌د ئه‌گه‌ر بالوول به‌شێوه‌ێكی تر هه‌ڵسوكه‌وتی كردبا ئه‌و ئه‌ركه‌ێ له ئه‌ستودا بوو به باشی بوی جێ به‌جێ نه‌ده‌كرا(كاكار دائی) كه یه‌كی له مێژوو نووسانی سه‌ده‌ی نۆهمی یارسانه ده‌بێژێ:
راسته بالوول له دینه‌وه‌ر له دایك بووه به‌ڵام ماوه‌یكی زۆر له به‌غداد ژیاوه وه له‌وێ ده‌ستی كردووه به به‌ڵاو كردنه‌وه‌ێ بیروباوه‌ڕی یارسان(ئه‌ڵحه‌ق).ئه‌و به رواڵه‌ت شێت بووه له باتندا زاناێكی گه‌وره‌و بلێمه‌ت بووه زۆر جار جه‌ماوه‌ری له جه‌مخانه‌كاندا كوو كردوه‌ته‌وه وه ده‌ستی كردووه به وانه‌كۆتن وه ڕێنۆێنی خه‌ڵك و فێر كردنی ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی یاری كه به‌شێوه‌ی كه‌ڵامی مه‌ووزون له گه‌ڵ ته‌میره خوێندراوه خوێ سه‌باره‌ت به خوێ ده‌بێژێ:
ئه‌و واته‌ێ یاران ئه‌و واته‌ێ یاران
ئیمه دوانه‌ین ئه‌و واته‌ێ یاران
هه‌نێ مه‌گێلین یه‌ك یه‌كی شاران
تا زنده كه‌ریم ئایین كوردان[۵]
وا دیاره مه‌به‌ستی له‌ئایینی كوردان هه‌مان بیروباوه‌ڕی(ئه‌هڵی‌حه‌ق)بووه چونكه زۆرجار له وته‌كانیدا به‌راشكاوی باس له جه‌م وجه‌مخانه‌ی كردووه وه به‌قه‌وڵی ئه‌مرۆ شوێنه‌ی كردووه به سه‌نگه‌ر دژ به زوڵم و زووی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی. بالوول زۆر بایخی به جه‌م و جه‌مخانه داوه وه‌ك خوێ ئه‌ڵێ:
سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین
ئارو نه جه‌مدا سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین
هه‌ێمه‌ت نه ده‌رگاێ یار ته‌ڵه‌ب كه‌ردین
زه‌ڕه‌ی نه ئاوی كه‌وسه‌ریش وه‌ردین[۶]
له سه‌رده‌مێك ك زوڵم و زووری خه‌لیفه‌كانی به‌نی ئۆمه‌یه وعه‌باسیه‌كان گه‌یشتبووه به پله‌یه‌ك كه ئیتر بۆ خه‌ڵك ئه‌حه‌موڵ نه‌ده‌كرا خه‌ڵك وه‌ك كانگای ته‌قه‌مه‌نی ده‌ته‌قانه‌وه و ته‌واو ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه ك له به‌رامبه‌ریاندا بوو له ناویان ده‌برد.ده‌ستیان ده‌كرد به شۆرش.هه‌ر به‌و شێوه‌یه خه‌لیفه‌كانیش بوو كوژانه‌وه‌ی ئاگری شۆڕش ده‌ستیان ده‌دا به قات‌وقڕ كردنی جه‌ماوه‌ر به تایبه‌ت ڕابه‌رانی ڕاپه‌ڕین.
هه‌رچه‌ن تا ماوه‌ێك پاش كوژران و له ناو چوونی ڕابه‌ران هه‌ركام له‌و جه‌ماوه‌ره به‌لاێكدا به‌ره‌لا ده‌بوون.وه بۆ پاراستنی گیان خۆ ده خزانه قوژبن ژووره‌كه‌یانه‌وه.وه یا له بن ئه‌شكه‌وتان ده‌ستیان ده‌كرد به زكر وته‌هێله وه پارانه‌وه له خودای گه‌وره.هه‌ر به‌و هۆیه ده‌بینین دووای شكانی هه‌ر شۆڕشێ شۆڕشێك ئه‌بوو به سه‌ره‌تاو بنه‌ڕه‌تێك بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی یه‌ك ده‌وره سووفیگه‌ری.وه دابران له جه‌ماوه‌روه دونیای ده‌ره‌وه.ده‌بینین سووفیه‌كان بۆ رزگاری خۆ وه پاك بوونه‌وه له خڵت وخه‌وشی دونیا ده‌ستیان ئه‌كرد به‌سزادانی رۆح وه ته‌نانه‌ت ئازاری له‌شیان.جل وبه‌رگی په‌شمینان له به‌ر ده‌كرد. راسته خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی و ئه‌مه‌وی توانێویان ئاگرگه كۆنه‌كانی كوردسان و ئێران خاپوور بكه‌ن.به‌ڵام قه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئاگره كه زه‌رده‌شت له ناو دڵی ئه‌م خه‌ڵكه داگیرساندابوو دامركێنن.ئه‌م ئاگره هه‌تا هه‌تایه له گڕ ناكه‌وێ وه گڕكانی كاربه‌ده‌ستانی زوڵم و زاڵم له ناو ده‌با.ته‌نانه‌ت ئه‌كه‌سانه‌ی به دروو خۆیان به جێگری ره‌سوولی خۆا ده‌نانن.ئه‌م دژایه‌تیه تا له ناو چوونی زاڵم ه‌ر به‌رده‌وامه.
له سه‌رده‌مێك وه‌ك ئمرو بنكه‌ی سیاسی وه یا ڕێخراو‌ێك نه‌بووه ك جه‌ماوه‌ر له ده‌وری كوو ببته‌وه.ته‌نیا ڕێبه‌رانی ئایینی توانیویانه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ریكی نه‌ته‌وه‌یی(ناسیوناڵ)گه‌ره‌كی بوایه خه‌ڵكی هان بدا ناچار له بیر‌و باوه‌ڕێ ئایینی كه‌ڵكی وه‌ر ده‌گرد.چونكه جه‌ماوه‌ر بێجگه ئایین له‌گه‌ڵ بیر وبوچۆنی دیكه ئاشنا نه‌بوون.پیاوانی ئایینی ڕێز‌و ئێحترامێكی باشیان له‌ناو خه‌ڵكدا بووه.به چاكی ده‌ێان تووانی خه‌ڵكی دژ به خه‌لیفه‌كان هان بده‌ن.ته‌نانه‌ت كاتێك داری ئیسلام تازه سێبه‌ری داخستوو به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا وه خه‌ڵكی به ته‌ماع بوون له ژێر سێبه‌ری ئه‌و داره بحه‌سێنه‌وه.به داخه‌وه ئه‌و كاته‌ش كه خه‌لیفه‌كان به قه‌وڵ براێ به‌رێزێك پاشگر نێویان الله بووه نه ده‌وڵه دژ به خه‌ڵك هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كرد.هه‌ر له‌و كاته‌دا بالوول وه‌ك ك ك كۆمه‌ڵناسێكی باش بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چاك ناسیوه وه تێگه‌یشتوو بوو كه له دوای تێكشكانی هه‌ر شۆڕشێك كه‌ڵێنی گه‌وره له‌ناو جه‌ماوه‌ر په‌یدا ئه‌بێ.خۆی به به‌رپرس ده‌زانی تا ئه‌و كه‌لێنه پر بكاته‌وه فێكرو ئێده‌یكی تازه پێویسته بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ستی شۆڕشگه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر له كڵ‌كۆ نه‌كه‌وی و ئاگری شۆڕش هه‌ر وه‌ها به‌ره‌وام بێ هه‌ر به‌و هۆیه په‌نا بردووه‌ته به‌ر ئه‌و بیر‌و ڕاێ فیساغورس فیلسوفی كۆنی یونانه.
ئه‌ڵی من په‌نج جار نه‌فسم مه‌به‌ست(روح) له له‌شم جیا بووه‌ته‌وه وه له ناو دوزه‌خ پاك كراوه‌ته‌وه[۷]
بالوول تووانیبو ئه‌و بیر‌و باوه‌رانه ك چه‌ندین سه‌ده پێش خۆی له ناو فیكسوفانی یونان وه ك فیساغورس باو بووه سه‌ر له نوو زندوو بكاته‌وه.و باوه‌ڕ پێ بكا.ئه‌و چاك زانیوه ك تناسخ (دونادون ) باشترین كه‌ره‌سه‌یه بوو زندوو كردنه‌وه‌ی هێوا له‌ناو خه‌ڵكدا.ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵك به‌ره‌و دونیای نائۆمێدی هه‌نگاویان هه‌ڵئه‌گر.ئه‌و بیروكه‌یه‌بلاو ده‌كردنه‌وه:ئه‌گه‌ر پێشه‌وا یا ڕێبه‌ڕێك له ناو ده‌چێت ترسدان نه‌بێ ته‌نیا له‌شی ئه‌و كه‌سه له ئێوه دوور ئه‌كه‌وێته‌وه.روحێ له ناو قاڵبێكی تر دا چاوه‌ڕێیه تا ده‌رفه‌تێ بۆ بڕه‌خسێ تا جارێ‌تر خۆی پێشان بدات و ڕێبه‌رایه‌تیان بكا.هه‌ر به‌و مه‌به‌سته سه‌ر له نوو ده‌ست ده‌كا به وتنه‌وه‌ێ وانه ته‌ناسۆخ(دونادون)وه ده‌ڵێ:
ئه‌ز بالووله‌نان جه روی زه‌مینی
چار فرشتاتم چاكر كرینی
ن‌و حووم،ساڵه‌ح،ره‌حیم بینی
چه‌نی لووره بیم جه ما‌و هفتینی[۸]
بالوول وا ئه‌ڵێ: مردن له لای ئیمه‌ی ئه‌لحه‌ق به‌مانای گوڕینی جل وبه‌رگهئه‌ڵی به بڕوای من ته‌نیا له‌شه له ناو ده‌چێ روح باقیه ده‌ڵێ چاك نییه بو مردوو شێوه‌ن بكرێ.دوای چه‌ن سه‌ده شه‌یخ ئه‌میر سه‌باره‌ت به دوونادون ئه‌ڵێ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له سه‌ر خۆ بێ له ئه‌م هات چوونه نابێ ترسی هه‌بێ.ده‌بێ به‌شادی چاوه‌روانی مردن بكا.چوونكه مردن به لاییه‌وه وه‌ك چوونه ژێر ئاو سونه‌یه له شوونێك دیكه‌دا سه‌ر ده‌ر دێنێ
هه‌ر كه‌س بناسوو شوون جامه‌ێ ویش
نه‌ی كووچ و روو روو نه‌داروو ئه‌ندیش
ئه‌گه‌ر بزانان شوون جامه‌شان
وه مه‌شعله‌وه میان و مه‌شان
مه‌ردان مه‌ترسان نه‌ێ سیاسه‌ته
ته‌سلیم گیانان جوور قۆته‌ێ به‌ته[۹]
بالوول پاش ماوه‌یك له به‌غداد ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ كوردسان وه سه‌ر له نوو ده‌ست ئه‌كا به ڕێنونینی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی تا كو له ساڵی ۲۱۹له (ته‌نگ گووڵ) له ناوین ئیسلام ئاوا و كرنی روژئاوا كوچی دوایی ده‌كا وه هه‌ر له‌وی به خاكی ئه‌سپێرن ئیسته‌ش ئه‌و شوونه وجێگایه به بان بالوول ناوبانگی ده‌ر كردووه و هه‌ر ساڵ پاێیز جێ زكر و ته‌هێڵه‌ی یارسانه‌كانه
[۱] ئه‌ی كردار داران كردار وه گیره نه روژ حه‌ساو تیری سه‌د تیره
مه‌ردان نه خدمه‌ت یاوان وه كه‌ماڵ كه‌ماڵ ئنشایوه‌ن ژچه‌شمه‌ی زوڵاڵ
سوڵتان ئه‌ڵێ
یاری بكران یاری چه‌واشا یاری بشی وا گه‌ورا وگرد بشا
[۲] هه‌ر كه‌س هانه ده‌م جه‌ورو جه‌فاوه ده‌ستش مه‌ڕه‌سو وه قۆفڵێ كاوه
هیچ كه‌س نه‌خزمه‌ت نمه‌و نا مه‌ره‌حم میزان بشێ یا زیاد یا كه‌م
[۳] مشاهیر اهل حه‌ق ئالیف سه‌دیق سه‌فیزاده لاپه‌ڕه‌ێ ۲۵
[۴] نسخه‌ی خه‌تی درویش نه‌وروز
[۵] نامه‌ێ سه‌ره‌نجام چاپ ئه‌نیسیتو
[۶] ده‌وره‌ێ بالوول نسخه‌ی خه‌تی
[۷] كتێب كورد و چه‌ند بابه‌تێكی مێژوویی نووسین و لێكوڵێنه‌وه‌ی هاشم عاسی كاكه‌یی لاپه‌ره‌ی ۲۲۱
[۸] نوشته‌های په‌راكنده ده‌ر باره‌ی یارسان لاپه‌ره‌ی ۱۱
[۹] كه‌ڵامی شه‌یخ ئه‌میر