پیشانگای کتێبی تاران و سێ کتێب لە کەماڵ شەنگالی

کەماڵ ئەمینی لە شاعیرانی بەرەی چوارەمی کوردستانی ئێران ، کە ماوەی چەن ساڵێکە وتارو شیعرەکانی لە ژێر ناوی کەماڵ شەنگالی بڵاو دەکاتەوە، ئەمساڵ لە رێی ناوەندی گوتارەوە ،دوو کتێبی تازەی بە ناوەکانی:” ئەسپایی کەوتن ” و” چارەکێ بۆ نسیان” و هەروەها چاپی دوبارەی کتێبی “قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی” لە چاپ داوە و لە پیشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران بڵاو دەکرێنەوە.
شایانی باسە یەکەم جار کتێبی قاڵاو یانی قەفەسێکی خاڵی لە ساڵی 2007 و لە لایەن بڵاوکەرەوەی یانەی قەڵەمی سلێمانی چاپ و بڵاو کرایەوە. لەم شاعیرە کتێبێکی وەرگێران بە ناوی” کۆمەڵگا و دەوڵەت ” لە نووسینی د.باقر پەرهام بە هاوبەشی سابیر موردادی لە 2013 بڵاو بووەتەوە.
کتێبی “ئەسپایی کەوتن” بریتییە لە چوار شیعری بڵند و لە تیراژی 1000 دانە دا و هەروەها کتێبی”چارەکێ بۆ نسیان” لە 8 وەرز پێک هاتووە کە نیگایەکی ئوریبە بە کارەساتی شەنگال .
ئەم شاعیرە جیا لە شیعر زیاتر لە 60 وتار و یاددشتی رەخنەیی لە گۆڤارەکانی کوردستانی ئێران و کوردستانی باشوور بڵاو کردۆتەوە و لە سەردەمی لاوی دا لە سالەکانی 82،86 و89 هەتاوی ،چەندین خەڵاتی فستیڤاڵەکانی بەدەست هێناوە و جیا لە داوەری چەندین فستیڤاڵ ، بەشداری چالاکی سمینارە ئەدەبییەکان بووە، لە ساڵی81ی هەتاوی لە جوانڕو و لە ساڵی 88 لە سنەدا مامۆستای کارگەی شیعر بووە.
کەماڵ شەنگالی لە دایک بووی ساڵی 1358 هەتاوی لە شاری جوانرۆیە و لە سنە ژیان دەکات