بیر و باوەڕی خەڵک لە سەر له دایکبوونی منداڵ – کۆکردنەوەی : ئاکۆ جەلیلیان

له باشووری رۆژهه‌ڵات هه‌ندیک بیر و باوه‌ڕی باش و خه‌راپ هه‌یه که به نیسبه‌تی کچ و کوڕ ئهگوڕدرێت به‌ڵام به گشتی له سه‌ر یه‌ک رێبازن. له‌وانه‌یه که کاتێک منداڵ له دایک ئه‌بێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ره‌شماڵ بێت؛ چێخێک له چووار قوڕنه‌ی ژنی پا به مانگ ده‌کیشن و منداڵه‌که له تۆتۆی «کۆڵپێچک kol̂pêçik » ده‌پێچن وبه خه‌ڵۆز هه‌نی منداڵه‌که ره‌ش ده‌که‌ن و هه‌ر وه‌ها به هه‌ویر سه‌ر لووت وگوێچکهی هه‌ویری ده‌که‌ن و باوه‌ڕیان له‌م کاره وایه که منداڵه‌که تووشی رووڕه‌شی و ناکووکی نابێت وبۆ ئه‌وه هه‌ویر له لووت وگوێچکهی ئه‌ده‌ن که له‌م دوو شوێنه مۆی شین نه‌بێت. وه هه‌ر وه‌ها ئه‌و ژووره که منداڵ و دایک تێا ده‌خه‌ون به خه‌ڵۆز خه‌تی چووار دیواره‌که ده‌کیشن و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که «چاوی به‌د» لێان کاریگه‌ر نه‌بێت. په‌ندێک هه‌یه که ئه‌ڵێ:
«کوڕ ره‌شی خاسه» که‌وا دیاره ئه‌م نه‌ریته ئاماژه به‌م په‌نده ده‌کا. هه‌روه‌ها بهسورمه چاو و برۆی منداڵه‌که دهڕهژن و دووای یه‌ک هه‌وته که نهینووکی منداڵه‌که به‌رز ئه‌بێت به ددان ئه‌قرتێنن و باوه‌ڕیان وایه که ئه‌م منداڵه ئا وه‌ها دڕنده و زاتدار ئه‌بێت. دووای ئه‌مه ئاشێک دۆرست ئه‌کرێت که «دانه‌کوڵانه danekwil̂ane »ی پێ ده‌ڵێن و بریتیه له گه‌نم و جوێ و ماش و که‌شک که ئهیکۆڵێنن و ئه‌یده‌ن به خزم و ده‌راوسێ .
لانکۆڵه‌ی منداڵه‌که له هه‌ندێک شوێن جیاوازه به‌ڵام به گشتی له سه‌ر یه‌ک رێبازه و ئه‌وه‌ش بۆ لاواندنی منداڵه و به‌س. به‌ڵام له زۆربه‌ی گونده‌کان جۆره بافهمهنییک که پانائیی ئهگهئێته دوو ئه‌نگۆست به ره‌نگی ره‌ش وسپێ ئهبافن ومۆرهیکی به‌ره‌نگی که‌و که « کوژه‌ک kwijek»ی پێ ئه‌ڵێن له گه‌ڵ چووی داری «بادام» یان «تاوی tawî»[۱] ئاڵقه ده‌که‌ن و له سه‌ر ڵانکۆڵهێ منداڵه‌که ئاوێزان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ێ که چاوی به‌د له منداڵه‌که کاریگه‌ر نه‌بێت. منداڵ که ته‌مه‌نی گه‌یشته شه‌ش مانگ مۆی ئه‌تاشن و به قه‌د وه‌زنی ئه‌م مۆوه پاره‌ێ سه‌رفی خواردهمهنییک ده‌کرێت و ئه‌ده‌ن به خه‌ڵکان. ته‌مه‌نی منداڵ گه‌یشته یه‌ک ساڵ و منداڵ پاپا کرد«واته له سه‌ر پێ راوستا» و ورده ورده فێری رێ کردن بوو، دهرزیلهیهک له به‌ر پێی منداڵه‌که ده‌شکێنن و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ئا وه‌ها چاوی به‌د ده‌رزیله‌ی لێ بچێت وئاشێک دۆرست ئه‌کرێت که«پاڕووکانهpar̂ûkane »ی پێ ئه‌ڵێن و به خزم و دراوسێ ئه‌ده‌ن.
پاڕووکانهش وه‌ک دێانڕووکانه بریتیه له نۆک و نێسک و رشته و که‌شک و سه‌وزی که له پێشوو ئاماژه‌ی پێکردینه. ئه‌وه‌ێ که شیاوه ئاماژه‌ێ پێ بکه‌م ئه‌مه‌یه که ئه‌م مه‌راسیمه ته‌نیا بۆ منداڵی کوڕ ئه‌گرین و بۆ کچ ئاوا کارگه‌لی ناکه‌ن. ئه‌و کاته که منداڵ به ساقی فێری رێ کردن بوو که لانیکه‌م دوو یان سێ ساڵانه له پاڵ کێف و داری ئه‌نێن و خۆیان لێ دوور ئه‌که‌نه‌وه و بانگی ده‌که‌ن که بێته ماڵ. ئه‌م کاته هیچ که‌سێک یارمه‌تی منداڵه‌که نادێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بکه‌وێت و له‌شی زامار بێت. پێویسته که منداڵ خۆی له سه‌ر پێ خۆی له کێف بێته‌خوار و بێته لای ئه‌وان که نیشانه‌ی زاتداری و ته‌وانایی منداڵه‌که‌یه. به‌ڕێز کاک هاشم کاکهئی که من له فیستیڤالی گه‌ڵاوێژی ۲۰۰۷ له سلێمانی ئه‌م به‌رێزه دیم و پێکه‌وه وه‌ت و وێژمانیش هه‌بوو له کتێبی «کورد و چه‌ند بابه‌تێکی مێژوویی» که کتێبیکی زۆر به نرخه له لاپه‌ڕه‌ی «۱۷۴» ئه‌م کتیبه ده‌قیکی له کتێبی «العراق قدیما و حدیث، نفس لمصدر» لاپه‌ره‌ی«۲۱۰ » وا ئه‌گێڕێته‌وه:
مامۆستای مێژوونووس«عبدالرزاق الحسنی» ده‌باره‌ی قه‌زای «علیغربی» که ئه‌که‌وێته نێوان عماره و کوت نووسیویه: له عهلیغهربی دابونه‌ریتێک هه‌یه له هیچ کام شارۆچکه‌کانی عێراقدا نییه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
منداڵی ساوایان ده‌نێرنه شاخه‌کانی ئێران –کوردستان- ناسراو به «پشتکۆ» بۆ لای دایان، پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره بوو ئه‌یگێڕنه‌وه بۆ لای که‌س و کاری و شوێنی له دایک بوونی.[۲]
ناوچه‌ی پشتکۆ بریتیه له مه‌ڵبه‌نده شاخاوییه‌کانی ئیلام و لوڕستان وکورده‌کانی نیشته‌جی له عه‌لی غه‌ربی و عه‌لی شه‌رقی له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌ڵکی پارێزگای ئیلام و لوڕستانن.
بابهتیکیتر له په‌روه‌رده کردنی منداڵ «چلهوڕçilewir̂ » یان «چله‌بڕ çilebir̂»ه ئه‌مه‌ش له سه‌ر باوه‌ڕیکی خورافیه که ئاوه‌هایه:
خه‌ڵک به‌عام له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ئه‌گه‌ر دوو منداڵی دراوسێ که هێشتا ته‌مه‌نیان به چل رۆژ نه‌گه‌یشتووه ده‌نگی گریانی یهکتران ببیستن یان قسه‌ی ناحه‌ز له لایه‌نی دایکان ببیستن؛ ئه‌وه‌ێ که زووتر ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یته چل رۆژ ئه‌مرێت بۆیه باوگ و دایک ئه‌چنه لای دوعانووس و دوعای«چله‌بڕ» ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر منداڵ له‌م قه‌یرانه ده‌رچوو ئاشێگ دۆرست ئه‌که‌ن که«چلهبڕانه»ی پێ ئه‌ڵێن و به خه‌ڵکان ئه‌ده‌ن.
بابهتێکتر سه‌باره‌ت به چله‌بڕ ئه‌مه‌یه که ئه‌ڵێن چله کاریگه‌ریی له سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیش هه‌یه هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که نابێ هه‌تا چل رۆژ زارۆکه‌که به ته‌نیا بێڵن چۆنکه دێ‌و زارۆکه‌که ئه‌دزێت و منداڵی خۆی له لانکۆڵه دائه‌نێت. ره‌نگه ئه‌م منداڵانه که ئێسته به ناوی «مۆنگۆل» له جیهاندا به ناو بانگن؛ له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بێت چۆنکه هه‌مووی ئه‌م مۆنگۆلانه یه‌ک سرۆشت و یه‌ک رۆمهتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێک «نه‌وه‌کام» یان که‌م ئه‌ندام بێت به باوه‌ڕی خه‌ڵک، دێ‌و جیبهجیان کردووه. هه‌روه‌ها منداڵی «که‌زاڵ» واته ئه‌و منداڵه که مۆی سپێی هه‌یه له ره‌گه‌زه‌وه تۆخمارهی دێوه.[۳]
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌کانی منداڵانی بچووک به‌رچاو ترینیان «بووبڵێنی bû bil̂ênî»یه که جۆره به‌له‌فیڕه‌ی کاریگه‌ره. ئه‌م نه‌خۆشی له حه‌قیقه‌تدا له به‌ر بۆنی جۆره دارێکه که «سرێنجگ sirêncig»ی پێ ئه‌ڵێن. ئه‌م داره له وه‌رزه‌کانی ساڵ و له نێو زستانیش بۆنیکی تۆندی لێ هه‌ڵده‌ستی و ئه‌گه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره زارۆکێک هه‌بێ؛ نه‌خۆشی ده‌کا به‌ڵام خه‌ڵک به عام ئه‌وه نازانن. شێوه‌ی ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه وایه که ئه‌چنه لای مه‌لای دوعانووس و که‌ڵه‌شێرێک ئه‌ده‌نه مه‌لا و مه‌لا سه‌ری که‌ڵه‌شێر ئه‌بڕێت و به خۆێنی که‌له‌شێره‌که له سه‌ر قاغه‌ز دوعا ده‌نووسێ و ئه‌بێ ئه‌م دوعایه له قه‌برستانێک دوور له زێد و ماوای منداڵه‌که چاڵ بکرێت.
بابه‌تیکی تر دوعای «هام باڵا hambal̂a»یه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی منداڵه‌که له ههوتهیهک تێپه‌ڕ بێت و منداڵ ساق نه‌بێته‌وه؛ سه‌ر له نوو ئهچێنه لای مه‌لا و مه‌لا به قه‌د منداڵه‌که دوعایه‌ک له سه‌ر قاقه‌ز ده‌نووسی و له پارچه‌ی ئاو نه‌دیده واته ئه‌م پارچه‌یه که تا ئێسته له ئاو شۆشتۆشوی نه‌کراوه ئه‌پێچن و له سه‌ر شانی راستی منداڵه‌که ئهدرورنن.[۴]
یاداشتەکان، وتارەکان و …….. دەنگ و بۆچوونی نۆسەرانی خۆی دەنوێنێ و رەنگدانەوەی بۆچوونێک لە لایەن هسـارە نییە.
[۱] – تاوی یان تا̈و جۆرهداریکی زۆر گه‌وره‌یه و به‌ره‌که‌ی وه‌ک به‌ڵاڵوکه و به نێسبه‌ت چهورهوتامی تاراده‌یه‌ک گه‌سه ولای کوردان داریکی موقه‌ده‌سه و زیاتر له پێنجسه‌د ساڵ ئه‌مێنێت. ره‌نگه هه‌ر ئه‌و داری ساج بووبێت.
[۲] -کورد و چه‌ند بابه‌تێکی مێژوویی«هاشم عاسی کاکه‌یی»چاپخانه‌ی ئارابخا ، که‌رکوک ۲۰۰۶
[۳] – ئه‌م بابه‌ته له کاک عه‌بدۆلا عفهتی که خۆی مامۆستای قوتابییه و خه‌ڵکی گوندی چیکانی مه‌نسووریه و ئێسته دانیشتووی شاباده بیستوومه.
[۴] – سه‌باره‌ت به ده‌قه‌کانی ئه‌م دوعاگهله زۆر پرسیارم کرد به داخه‌و حازر نه‌بوون رازی ئه‌م دوعاگهله بدرکێنن.