ناساندنی کتێب

ڕۆمانی “نیشتمان” کەوتە بەر دیدەی خوێنەران

نیشتمان، یەکەم ڕۆمانی “ڕزگار لوتفی” نووسەری بانەییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا لە لایان ناوەندی گوتارەوە لە پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران ڕۆنانی بۆ کرا و کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.

ئەم ڕۆمانە، کە ڕۆمانێکی چەند بەرگی دەبێ، دوای بڵاوبوونەوەی سێ کۆمەڵە چیرۆک (جەستەیەکی خۆڵاوی بەسەر قاڵیچەی سولەیمانەوە، سەمفۆنیای وشەکان و ڕاوان) هاتووەتە ڕیزی ڕۆمانە کوردییەکانەوە. شایانی باسە “نیشتمان” گێڕانەوەیەکی ئەدەبیی مێژوویەکی ٢٨ ساڵەی ناوچەیەکی  کوردوستانی ئێرانە (لە ۶٢ی هەتاوییەوە تا ساڵی ۹۰ ) و نووسەر بە پشت بەستن بە ئەزموونە شەخسییەکانی خۆی و گرنگیدان بە لایەنی هونەریی ئەدەبی گێڕانەوە، ئەم بەرهەمەی خوڵقاندووە.

“نیشتمان” لە پازدە فەسڵ و ١۵٢ لاپەڕە پێک هاتووە و بە نرخی ١٠هەزار تمەن چاپ و بڵاو بۆتەوە.

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا