باوەڕ مەردم کورد لەسەر ” ئاو ” – ئاکۆ جەلیلیان

هسارە : بیر و باوەڕەیل هەر گەلێگ لە هەرکوورەێ دنیا لە بووت چشتەیل جیاواز، بەشێگە لە فۆلکلۆر ئەو گەلە . بێگومان گەل کوردیش هاوڕێ ئەول ئێ گەپا بۊیەو هەسیش، لەێ بەشە باوەڕ، بەشێگ لە گەل کورد لە باوەت ” ئاو ” ا , ک بەڕێز ئاکۆ جەلیلیان کووێیەو کردێیە و نۊساسەێ ئەڕاێ بەردەنگەیل بەڕێز ” هسارە ” مەزرانیمنە.
ئاو aw: ئاو له فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوێن نیشانه‌ی پاکی و خاوێنی و زوڵاڵی و رهوانییه و له بواری ئائینیهوه و له قورئانی پیرۆزدا نیشانه‌ی زیندووئی و حه‌یاته و گه‌لی کورد باوه‌ڕی به هه‌موویانه وته‌نانهت له‌پێشوو خوایه‌ک بۆدۆرست کراوه که «ئاناهید» یان «ئاناهیتا»ی‌پێ وهتنه.
ئه‌م خودایه له بنهڕهته‌وه هی قه‌ومی«ئاشوور» بووه و دووائی هاتوه‌ته نێو کورده‌واری. له فه‌رهه‌نگی کورددا ده‌یان په‌ندی پێشنان سه‌باره‌ت به«ئاو» وهتراوه که له به‌رگی یه‌کمی«زهڕینهوسیمینه»ئاماژهیپێ کردینه. له باشووری رۆژهه‌ڵات هه‌ندێک بیر وباوه‌ڕ سه‌باره‌ت به «ئاو » هه‌یه که ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ین.
– له کاتی تینوئی و به‌ر له خواردنهوهێ ئاو دوعایه‌ک یان وتارێک ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت له نێو شیعه‌کاندا نفرین و دوعا پێکه‌وه دێت. ئائینیهکانی شیعه له کاتی ئاو خواردنه‌وه ده‌ڵێن: سلام بر حسین، لعنت بر یزید. که ئاماژه به رووداوی که‌ربه‌لا و شه‌هید بوونی ئیمام حوسه‌ین«د.خ» ده‌کا.یارستان و زۆربه‌ی گۆرانه‌کان ئه‌ڵێن: ره‌حمه‌ت له ئاو خوه‌ر. له‌که‌کان ئه‌ڵێن: خودا زیا که.
به‌ڵام یه‌ک بابه‌ت له نێو کورده‌واری به گشتی دیارده‌یه ئه‌مهش ئه‌وه‌یه که له‌کاتی ئاوڕژاندن به تایبه‌ت ئه‌گهر ئاوی کۆڵ بێت به ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێن: بسم الله.
کورد له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕهیه که له هه‌ر کوێ ماڵ ومنداڵ هه‌بێ و ژیانی ئاسائی به‌ڕیوه ده‌چێ فرێشتهکان و جن و په‌ری له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هاتوچوو ده‌که‌ن و له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌وان نابینین ره‌نگه ئاوی کوڵ ئه‌وان بسووتێنێ و ئه‌وانیش تۆڵه‌ی ئێمه بکیشن بۆیه بانگ ده‌که‌ن: بسم الله که ئه‌وان وریای خۆیان بن و نه‌سووتن.
ئه‌م باوه‌ڕه ریشه له مێژووئیکی دوور و دریژی هه‌یه و ئه‌مهش وایه که هه‌ر مرۆڤێک که دێته دۆنیا فرێشته و جنۆکه‌یک ئه‌بنه چاودێریکه‌ری ئه‌م مرۆڤه و فرێشته هانی ئه‌دا بۆ کاری باش و جنۆکه به‌رهو خه‌راپه رێنوێنی ده‌کا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕهیه که کونفوسیوس ئه‌ڵێ:
هه‌ر مرۆڤێک که له دایک ئه‌بێ خودایکیش لهگه‌ڵا په‌یدا ئه‌بێت و کاتێک مرۆڤ ئه‌فه‌وتێ خواکهشی ئه‌فهوتی.
به‌ڵام من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نییم. هه‌ست ده‌که‌م له سه‌رده‌می پێشوو له به‌ر نه‌بوونی کاره‌با و رۆشنائی، کاتی ئاو کوڵ رژاندن بانگ کردنه که ئه‌گهر گیانله‌به‌رێک یان منداڵێک له‌م ده‌ڤه‌ره بوونه وریا بن و خۆیان له سووتاندن لا بده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گهر ئاو به تۆندی بڕژێننه سه‌ر زه‌وی و ده‌نگی تووقهی بێته گوێ؛ مێوان له رێگه‌ی دوور دێته‌وه. یان ئه‌گهر شه‌پۆڵێک ئاو به‌رهو هه‌وا فڕێ بده‌ن و ئاوه‌که وه‌کوو دانه‌ی ئه‌ڵماس بڵاو ببێته‌وه و بتوانن ئه‌وانه له ده‌ست بێگرن؛ هه‌ر به راستی ئه‌بێته دانه‌ی ئه‌ڵماس.[۱]
گهو‌ره پیاوان و ئه‌وانه‌ی که له ژیاندا خاوه‌ن ئه‌زموونن ئه‌ڵێن:
له کاتی شه‌که‌تی و ماندووئی، ئاو خواردنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه چۆنکه له‌ش کرمی به‌خۆ ئه‌گرێت و ورده ورده ئهتکۆژێ.
ئه‌م باوه‌ڕه له سه‌ر رێبازی زانستیه وقهت خورافه نییه که دووپاتی ئه‌که‌ینه‌وه. من له هه‌ندێک پزیشک پرسیارم کردووه به گشتی له سه‌ر ئه‌م رایه‌ن که له کاتی ماندووئی و
شه‌که‌تی فه‌عالیه‌تی قه‌ڵب زۆرتره وخوێن له ده‌ماره‌کاندا به تۆندی دێت و ئه‌ڕوات و له به‌ر عه‌ره‌ق کردنه‌وه خوێن خه‌ستر ئه‌بێت بۆیه ئه‌و ده‌مارانه که«له‌نف»ی پێ ده‌ڵێن و مادهیکی که تیایه به«لهنفوسیت» ناوداره و له ده‌ڤه‌ری گه‌ده و رێخۆڵهدا کووبوونه هاوبه‌شی ده‌ماره‌کانی خۆینبهر ده‌که‌ن و له ئاوی گه‌ده و رێخۆڵه ده‌گرن و بۆ دهمارهێ خۆێنبهر ئه‌یبه‌ن. بۆیه گه‌ده له ئاو ومادهیهک به ناوی «گاسترین» که کاری هه‌زمی خوارده‌مه‌نی و میکروبکۆژی گه‌ده له ئه‌ستۆیه که‌م ئه‌بێته‌وه و جانه‌وه‌ر و کرم له گه‌ده زۆرئهبێتهوه. هاو کات به فه‌رمانی مێشک ئه‌ندامی «لوزا لمعده» ماده‌ی«صفرا»ئهڕژێنێته نێوگهده وکرم و جانه‌وه‌ره کان ده‌مرن بۆیه ئه‌گهر ئاو بخۆردرێت سه‌فرا کاڵ ئه‌بێت و کرم وجانهوهرهکان تێک ناچێت و مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ئه‌بێت. هه‌ر ئه‌م حێکایهته بۆ ئه‌سپ و قاتر زۆرتر له به‌ر چاوه و به‌م نه‌خۆشیه«سهگواsegwa» ئه‌ڵێن وبۆ ئینسان «لهڕهوا leŕewa» پێ ئه‌ڵێن.
[۱]– ئه‌م بابه‌ته له ده‌می کاک قودره‌ت دارابی خه‌ڵکی گوندی چیاکه‌و که ته‌مه‌نی پێنجا وپێنج ساڵه و دانیشتووی شاباده و کارمه‌ندی خانه‌نشینی ئێداره‌ی بێهداشته، بیستوومه.