فڕین بە نێو جوگرافیای جیهاندا، بە زمانێکی شیعریی – نووسینی: هۆشەنگ قادر
۱- له خانۆچكهكهی ماڵێ پووره خونچێمه‌وه، بۆ كه‌لاوه‌كه‌ی سه‌عیدییان. /ده‌قێكی واڵا./
۲- ئەفریقانامه و زه‌میننامه، به تامی شیعر.
۳- ئه‌مریكانامه، به تامی شیعر /ڕۆمانه شیعر- قه‌سیده./
پڕۆژه‌ی هه‌ر سێ كتێب، بۆ به‌ڕێز: پێشه‌وا كاكه‌یی.
ئه‌زموونی یه‌كه‌می پێشه‌وا، موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ده‌بێكی جیاواز، به تام و نهكههیهكی جیاوازه‌وه، ئه‌زموونێک كه پێشتر زۆرێک له ئێمه، به مانا ڕهههندییهكهی په‌ییمان پێ نه‌بردووه، هه‌ڵبه‌ته ڕه‌گ و لقێكی پڕ به ئیلهامه‌وە، له ده‌قی واڵای شێركۆ بێكهسهوهیە، به نموونه.
سه‌فه‌رێكی خه‌یاڵیی، به بۆن و به‌رامه و، به هه‌وا و نه‌سیمی پشده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و په‌ڕی جیهان، بۆ سه‌رزه‌مینی دوور؛ دوور له ده‌ستی ئینسانی ڕۆژهه‌ڵاتیی، سه‌فه‌رێک له كانگەی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ناو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و قه‌بیله و خێلی جیاواز، هەروەها، بۆ ناو كولتوور و ته‌قالیدی جیاواز و زمانی جیاواز، دابونه‌ریه‌تی جیاواز و كۆمه‌ڵگە و بیری جیاواز، بۆ ناو ئینسانی هه‌مه جۆر له ڕه‌نگ و ڕووخساری جیاواز، بڕینی چه‌ندان كیشوه‌ر، بڕینی هه‌زاران فرسه‌خ، هه‌ڵبه‌ته له ڕێگای سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وا، شاخ و ده‌ریا و چه‌ندان هه‌رێم و هه‌رێمی تر، که هه‌مووی واڵایه له به‌رده‌م خه‌یاڵی پێشه‌وا.
بوونی ئه‌و جۆره سه‌فه‌رانه، هێشتا تام و له‌ززه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌موو ئه‌و جێگایانه، به بیابانی گه‌رم و پانوپۆڕ و فراوانه‌وه، به لوتكه‌ی شاخی به‌رز و به فرینه‌وه، به شوێنی ساردوسۆڵه‌وه، به ناو چه‌ندین دۆڵ و گرد و هه‌وراز و نشێو و ته‌لانه‌وه، به ناو چه‌ندین دارستانی چڕوپڕه‌وه، به ناو چه‌ندین كانی و كانیاو و ڕووباره‌وه، كه هیچیان هاوشێوه‌ی ئه‌وی تر ناكه‌ن… چش له ته‌كنه‌لۆجیا، كه ده‌ڵێت: جیهان گوندێكی بچوكه و، وا له نێو ده‌ستت دایه؛ جیهان هێشتا گه‌وره‌یی خۆی له ده‌ست نه‌داوه…
سه‌فه‌ره‌كه‌ی كاكه‌یی:
هاوشێوه‌ی سه‌فه‌ره خه‌یاڵییه‌كه‌ی “دانتی،” له كۆمیدیای ئیلاهیدا، سه‌فه‌رێک بۆ ناو ئه‌و شوێنه‌ی كه دانتی خۆی مه‌به‌ستی بووه، هه‌ڵبه‌ته به ئیلهامی سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان بۆ سه‌ر ئاسمانی دوور.
چیرۆكی ئه‌و دایكه‌ی كه به دوای كوڕه تاقانه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت. بیرم ده‌كه‌وێته‌وه كه كوڕه گه‌نجه جوانه‌كه‌ی دیل و ئه‌سیری سوپای پڕ زوڵمه‌تی ده‌ست ته‌یمووری له‌نگ كه‌وتووه، كه چۆن له ئیتاڵیا و فلۆره‌نساوه، پێ به پێ بڕینی هه‌زاران فرسه‌خ له‌سه‌ر ده‌ریا، له ناو بیابان و سه‌ر لوتكه‌ی شاخ، دواجار دایک و كوڕ، له سه‌ربازگه‌یه‌كی ناو سوپای ته‌ته‌ر به یه‌ک گه‌یشتنه‌وه. ته‌نانه‌ت له سه‌فه‌ره‌كه‌ی دایكەدا، هه‌موو گیانه‌وه‌ره‌كان له به‌ر شكۆی ناوی دایک یارمه‌تی دایكیان دا، به گیانه‌وه‌ره دڕندهكانیشهوه، كه چۆن هه‌موویان ده‌سته وه‌ستان بوون، له به‌ر وشه و مانای دایک، دواجار خودی ته‌یمووری له‌نگیش، سه‌ری بۆ ئه‌و دایكه دڵ پڕ له میهره‌بانییه دانه‌واند و، به‌ڕێزه و له ته‌ک خۆی به‌خێرهاتنی كرد. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌ر زه‌مینانه‌ی پێشه‌وا، سه‌فه‌ری بۆ ده‌كات، خه‌ڵكه‌كه‌ی به تایبه‌تی شاعیران و داهێنه‌رانی به شه‌وق و زه‌وقه‌وه، به ڕیحابه‌تول سه‌دره‌وه پێشوازی له پێشه‌وا ده‌كه‌ن، با كوڕه كوردی پشده‌ریش هه‌ر دڵ پێشاد بێت، سه‌فه‌رێک له پێناو موژده‌ی به‌خته‌وه‌ری و یه‌كترناسین، خۆزگه ڕۆژێک دادێت پشده‌ر و قه‌ڵادزێ موژده‌ی ده‌سته خوشک، به شارێكی ناوداری ئه‌مریكای لاتین به‌ده‌ست بهێنێ، “بۆینیس ئایریس، به نمونه؛” خۆ سروشتی پشده‌ریش ناخۆش نییه.
دیسان، كاكه‌یی: وه‌ک جوگرافیناسێک و ئه‌ده‌بناسێک، وه‌ک كابتنێكی شه‌بقه له‌سه‌ر، له شێوه‌ی پیاوێكی ئینگلیزی جوگرافیناس، پڕ به هه‌یبه‌ت و به ویقاڕه‌وه، ده‌یه‌وێت بست به بست، سه‌رزه‌مینی دوورودرێژی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی دوور بناسێ.
هه‌ر وه‌ک گه‌شته‌كه‌ی “ڕیچ و جیمیس كلۆدیۆس؛” ڕیچ، بۆ ناو قوڵاییی كانگەی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ خێله‌كانی بادیه‌ی ناو عه‌ره‌بوستان، له وێشه‌وه، بۆ ناو بابانی پڕ ئاوی سازگار، به كانیش دڵخۆش بوون. به هاتنی میسته‌ر ڕیچ، ئه‌وان ساحێبی كه‌ره‌م و فه‌زه‌ڵن، دیسان له وێشه‌وه، بۆ ناو ئیماڕەتی ئه‌رده‌لان و لای خانمه مه‌ستوورەی، به‌ڵام مخابن ته‌مه‌ن ڕێگر بوو له به‌رده‌م گه‌شته‌كه‌ی ڕێچ. خۆ گه‌شته‌كه‌ی له پێشدان، ئه‌ویش خه‌یاڵ بوو، دواتر كردنی به ڕاستی.
سه‌فه‌ره‌كه‌ی “ئه‌ندرێ مارلۆش،” كیشوه‌ربڕ بوو له ناو نه‌ته‌وه و وڵاتی جیاواز بوو.
سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وا، جیاواز له هه‌موو سه‌فه‌ره خه‌یاڵییه‌كانی تری به‌ر له خۆی، له ناو ده‌قی كراوه و فكره‌ی نوێوه، فكرهیهک، “پێشه‌وا” زوو ده‌ستی بۆ برد، بۆ ئه‌فریقیای خاكی
ڕه‌ش و مرۆڤه لچ پانه‌كان و پێست ئه‌ستووره‌كان؛ ئه‌وانه‌ی كه هێشتا خه‌باتیان له پێناو نان و ئازادیدایه.
بۆ سه‌رزه‌مینی ئه‌مریكای لاتینی پڕ له ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جیاواز؛ مه‌گه‌ر “کریستۆفه‌ر كۆڵۆمبۆس”یش، له یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا، سه‌ری له‌و جوگرافیا پانوپۆڕه سووڕما، که تاكوو ئه‌و كات، قاچی ئینسانی مۆدێرنه‌ته‌ی نه‌چووبووه سه‌ر.
دواجار، “پێشه‌وا” له تێكستێكیدا ده‌ڵێت:-
“هێشتا ئێمه له بیابانێک ده‌ژین،
كه غه‌ریبیمان به خۆڵ ده‌نووسین و،
هه‌ڵه‌ش به با ده‌سڕینه‌وه،
تاكوو ژیانمان تراویلكه بێت.”
ده‌ستخۆشی بۆ به‌ڕێزیان، به هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی له كۆی پڕۆژه‌كه‌یدا….