بیر و باوەڕی خەڵک لە سەر له دایكبوونی منداڵ – کۆکردنەوەی : ئاکۆ جەلیلیان
له باشووری رۆژهه‌ڵات هه‌ندیك بیر و باوه‌ڕی باش و خه‌راپ هه‌یه كه به نیسبه‌تی كچ و كوڕ ئهگوڕدرێت به‌ڵام به گشتی له سه‌ر یه‌ك رێبازن. له‌وانه‌یه كه كاتێك منداڵ له دایك ئه‌بێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ره‌شماڵ بێت؛ چێخێك له چووار قوڕنه‌ی ژنی پا به مانگ دهكیشن و منداڵه‌كه له تۆتۆی «كۆڵپێچك kol̂pêçik » ده‌پێچن وبه خه‌ڵۆز هه‌نی منداڵه‌كه ره‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ر وه‌ها به هه‌ویر سه‌ر لووت وگوێچكهی هه‌ویری ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان له‌م كاره وایه كه منداڵه‌كه تووشی رووڕه‌شی و ناكووكی نابێت وبۆ ئه‌وه هه‌ویر له لووت وگوێچكهی ئه‌ده‌ن كه له‌م دوو شوێنه مۆی شین نه‌بێت. وه هه‌ر وه‌ها ئه‌و ژووره كه منداڵ و دایك تێا ده‌خه‌ون به خه‌ڵۆز خه‌تی چووار دیواره‌كه دهكیشن و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه «چاوی به‌د» لێان كاریگه‌ر نه‌بێت. په‌ندێك هه‌یه كه ئه‌ڵێ:
«كوڕ ره‌شی خاسه» كه‌وا دیاره ئه‌م نه‌ریته ئاماژه به‌م په‌نده ده‌كا. هه‌روه‌ها بهسورمه چاو و برۆی منداڵه‌كه دهڕهژن و دووای یه‌ك هه‌وته كه نهینووكی منداڵه‌كه به‌رز ئه‌بێت به ددان ئه‌قرتێنن و باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌م منداڵه ئا وه‌ها دڕنده و زاتدار ئه‌بێت. دووای ئه‌مه ئاشێك دۆرست ئه‌كرێت كه «دانهكوڵانه danekwil̂ane »ی پێ ده‌ڵێن و بریتیه له گه‌نم و جوێ و ماش و كه‌شك كه ئهیكۆڵێنن و ئه‌یده‌ن به خزم و ده‌راوسێ .
لانكۆڵهی منداڵه‌كه له هه‌ندێك شوێن جیاوازه به‌ڵام به گشتی له سه‌ر یه‌ك رێبازه و ئه‌وه‌ش بۆ لاواندنی منداڵه و به‌س. به‌ڵام له زۆربه‌ی گونده‌كان جۆره بافهمهنییك كه پانائیی ئهگهئێته دوو ئه‌نگۆست به ره‌نگی ره‌ش وسپێ ئهبافن ومۆرهیكی به‌ره‌نگی كه‌و كه « كوژه‌ك kwijek»ی پێ ئه‌ڵێن له گه‌ڵ چووی داری «بادام» یان «تاوی tawî»[۱] ئاڵقه ده‌كه‌ن و له سه‌ر ڵانكۆڵهێ منداڵه‌كه ئاوێزان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ێ كه چاوی به‌د له منداڵه‌كه كاریگه‌ر نه‌بێت. منداڵ كه ته‌مه‌نی گه‌یشته شه‌ش مانگ مۆی ئه‌تاشن و به قه‌د وه‌زنی ئه‌م مۆوه پاره‌ێ سه‌رفی خواردهمهنییك ده‌كرێت و ئه‌ده‌ن به خه‌ڵكان. ته‌مه‌نی منداڵ گه‌یشته یه‌ك ساڵ و منداڵ پاپا كرد«واته له سه‌ر پێ راوستا» و ورده ورده فێری رێ كردن بوو، ده‌رزیله‌یه‌ك له به‌ر پێی منداڵه‌كه ده‌شكێنن و له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه ئا وه‌ها چاوی به‌د ده‌رزیله‌ی لێ بچێت وئاشێك دۆرست ئه‌كرێت كه«پاڕووكانهpar̂ûkane »ی پێ ئه‌ڵێن و به خزم و دراوسێ ئه‌ده‌ن.
پاڕووكانهش وه‌ك دێانڕووكانه بریتیه له نۆك و نێسك و رشته و كه‌شك و سه‌وزی كه له پێشوو ئاماژه‌ی پێكردینه. ئه‌وه‌ێ كه شیاوه ئاماژه‌ێ پێ بكه‌م ئه‌مه‌یه كه ئه‌م مه‌راسیمه ته‌نیا بۆ منداڵی كوڕ ئه‌گرین و بۆ كچ ئاوا كارگه‌لی ناكه‌ن. ئه‌و كاته كه منداڵ به ساقی فێری رێ كردن بوو كه لانیكه‌م دوو یان سێ ساڵانه له پاڵ كێف و داری ئه‌نێن و خۆیان لێ دوور ئه‌كه‌نه‌وه و بانگی ده‌كه‌ن كه بێته ماڵ. ئه‌م كاته هیچ كه‌سێك یارمه‌تی منداڵه‌كه نادێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكه‌وێت و له‌شی زامار بێت. پێویسته كه منداڵ خۆی له سه‌ر پێ خۆی له كێف بێته‌خوار و بێته لای ئه‌وان كه نیشانه‌ی زاتداری و ته‌وانایی منداڵه‌كه‌یه. به‌ڕێز كاك هاشم كاكهئی كه من له فیستیڤالی گه‌ڵاوێژی ۲۰۰۷ له سلێمانی ئه‌م به‌رێزه دیم و پێكه‌وه وه‌ت و وێژمانیش هه‌بوو له كتێبی «كورد و چه‌ند بابه‌تێكی مێژوویی» كه كتێبیكی زۆر به نرخه له لاپه‌ڕه‌ی «۱۷۴» ئه‌م كتیبه ده‌قیكی له كتێبی «العراق قدیما و حدیث، نفس لمصدر» لاپه‌ره‌ی«۲۱۰ » وا ئه‌گێڕێته‌وه:
مامۆستای مێژوونووس«عبدالرزاق الحسنی» ده‌باره‌ی قه‌زای «علیغربی» كه ئه‌كه‌وێته نێوان عماره و كوت نووسیویه: له عهلیغهربی دابونهریتێك هه‌یه له هیچ كام شارۆچكه‌كانی عێراقدا نییه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:
منداڵی ساوایان ده‌نێرنه شاخه‌كانی ئێران –كوردستان- ناسراو به «پشتكۆ» بۆ لای دایان، پاش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره بوو ئه‌یگێڕنه‌وه بۆ لای كه‌س و كاری و شوێنی له دایك بوونی.[۲]
ناوچه‌ی پشتكۆ بریتیه له مه‌ڵبه‌نده شاخاوییه‌كانی ئیلام و لوڕستان وكورده‌كانی نیشته‌جی له عه‌لی غه‌ربی و عه‌لی شه‌رقی له بنه‌ڕه‌ته‌وه خه‌ڵكی پارێزگای ئیلام و لوڕستانن.
بابهتیكیتر له په‌روه‌رده كردنی منداڵ «چلهوڕçilewir̂ » یان «چله‌بڕ çilebir̂»ه ئه‌مه‌ش له سه‌ر باوهڕیكی خورافیه كه ئاوه‌هایه:
خه‌ڵك به‌عام له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌گه‌ر دوو منداڵی دراوسێ كه هێشتا ته‌مه‌نیان به چل رۆژ نه‌گه‌یشتووه ده‌نگی گریانی یهكتران ببیستن یان قسه‌ی ناحه‌ز له لایه‌نی دایكان ببیستن؛ ئه‌وه‌ێ كه زووتر ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یته چل رۆژ ئه‌مرێت بۆیه باوگ و دایك ئه‌چنه لای دوعانووس و دوعای«چله‌بڕ» ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر منداڵ له‌م قه‌یرانه ده‌رچوو ئاشێگ دۆرست ئه‌كه‌ن كه«چلهبڕانه»ی پێ ئه‌ڵێن و به خه‌ڵكان ئه‌ده‌ن.
بابهتێكتر سه‌باره‌ت به چله‌بڕ ئه‌مه‌یه كه ئه‌ڵێن چله كاریگه‌ریی له سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیش هه‌یه هه‌روه‌ها له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه نابێ هه‌تا چل رۆژ زارۆكه‌كه به ته‌نیا بێڵن چۆنكه دێ‌و زارۆكه‌كه ئه‌دزێت و منداڵی خۆی له لانكۆڵه دائه‌نێت. ره‌نگه ئه‌م منداڵانه كه ئێسته به ناوی «مۆنگۆل» له جیهاندا به ناو بانگن؛ له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه بێت چۆنكه هه‌مووی ئه‌م مۆنگۆلانه یه‌ك سرۆشت و یه‌ك رۆمهتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵێك «نهوهكام» یان كه‌م ئه‌ندام بێت به باوه‌ڕی خه‌ڵك، دێ‌و جیبهجیان كردووه. هه‌روه‌ها منداڵی «كه‌زاڵ» واته ئه‌و منداڵه كه مۆی سپێی هه‌یه له ره‌گه‌زه‌وه تۆخمارهی دێوه.[۳]
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی منداڵانی بچووك به‌رچاو ترینیان «بووبڵێنی bû bil̂ênî»یه كه جۆره به‌له‌فیڕه‌ی كاریگه‌ره. ئه‌م نه‌خۆشی له حه‌قیقه‌تدا له به‌ر بۆنی جۆره دارێكه كه «سرێنجگ sirêncig»ی پێ ئه‌ڵێن. ئه‌م داره له وه‌رزه‌كانی ساڵ و له نێو زستانیش بۆنیكی تۆندی لێ هه‌ڵده‌ستی و ئه‌گه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره زارۆكێك هه‌بێ؛ نه‌خۆشی ده‌كا به‌ڵام خه‌ڵك به عام ئه‌وه نازانن. شێوه‌ی ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه وایه كه ئه‌چنه لای مه‌لای دوعانووس و كه‌ڵه‌شێرێك ئه‌ده‌نه مه‌لا و مه‌لا سه‌ری كه‌ڵه‌شێر ئه‌بڕێت و به خۆێنی كه‌له‌شێره‌كه له سه‌ر قاغه‌ز دوعا ده‌نووسێ و ئه‌بێ ئه‌م دوعایه له قه‌برستانێك دوور له زێد و ماوای منداڵه‌كه چاڵ بكرێت.
بابه‌تیكی تر دوعای «هام باڵا hambal̂a»یه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی منداڵه‌كه له ههوتهیهك تێپه‌ڕ بێت و منداڵ ساق نه‌بێته‌وه؛ سه‌ر له نوو ئهچێنه لای مه‌لا و مه‌لا به قه‌د منداڵه‌كه دوعایه‌ك له سه‌ر قاقه‌ز ده‌نووسی و له پارچه‌ی ئاو نه‌دیده واته ئه‌م پارچه‌یه كه تا ئێسته له ئاو شۆشتۆشوی نه‌كراوه ئه‌پێچن و له سه‌ر شانی راستی منداڵه‌كه ئهدرورنن.[۴]
یاداشتەکان، وتارەکان و …….. دەنگ و بۆچوونی نۆسەرانی خۆی دەنوێنێ و رەنگدانەوەی بۆچوونێک لە لایەن هسـارە نییە.
[۱] – تاوی یان تا̈و جۆرهداریكی زۆر گه‌وره‌یه و به‌ره‌كه‌ی وه‌ك بهڵاڵوكه و به نێسبه‌ت چهورهوتامی تاراده‌یه‌ك گه‌سه ولای كوردان داریكی موقه‌ده‌سه و زیاتر له پێنجسه‌د ساڵ ئه‌مێنێت. ره‌نگه هه‌ر ئه‌و داری ساج بووبێت.
[۲] -كورد و چه‌ند بابه‌تێكی مێژوویی«هاشم عاسی كاكه‌یی»چاپخانه‌ی ئارابخا ، كه‌ركوك ۲۰۰۶
[۳] – ئه‌م بابه‌ته له كاك عه‌بدۆلا عفهتی كه خۆی مامۆستای قوتابییه و خه‌ڵكی گوندی چیكانی مه‌نسووریه و ئێسته دانیشتووی شاباده بیستوومه.
[۴] – سه‌باره‌ت به ده‌قه‌كانی ئه‌م دوعاگهله زۆر پرسیارم كرد به داخه‌و حازر نه‌بوون رازی ئه‌م دوعاگهله بدركێنن.