ناساندنی کتێب
لە خانۆچکەکەی ماڵی پوورە خونچێمەوە بۆ کەلاوەکەی سەعیدییان- بەرهەمێکی تر لە پێشەوا کاکەیی
ئەم کتێبە دەقی واڵایە. لە دوو توێی نەوەد و دوو لاپەڕەدا چاپ بووە لە چاپخانەی کارۆ/ سلێمانی ۲۰۱۷
دەقێکە، لەسەر سێ ڕەهەندی فێکریی و کێشە هەنووکەییەکان و کۆمەڵایەتی لە سەرەتای هاتنی داعش تاکوو پار. واتە باس لە ڕووداوەکانی دوو ساڵ دەکات لە کوردستانی باشوور و ڕۆژاوا، تێکشکانی باشوور و سەرکەوتنی ڕۆژاوا، کەوتنی پیاو و سەرکەوتنی ژن، باس لە گێڕانەوەی بیرەوەری منداڵ و پرسیاری فەلسەفە و کۆبوونەوە بێ کەڵکەکانی باشوور دەکات.
لە دەقێکی کراوەدا، کە هەم شیعرە و پەخشان و پەخشانەشیعر و چیرۆکە شیعرە… یازدە خوانی تێدایە، باس لە یازدا شاعیر دەکرێت لە دیدی ئەوانەوە ڕامانەکان دەنووسێتەوە بە زمانی شاعیر