شێعرنوو

چی بڵێم و چی بنوسم – سامان شاموحەممەدی زادە لە سەقز

 

چی بڵێم و چی بنوسم
سەر له پێناوه پێنوسم
پێنوس دەینوسێ هەرچی بڵێم
بەڵام من نازانم چی بڵێم
هەرچێک دێتە سەر زارم
قرچەی دێت دڵی سوتاو و زارم
ئەونه خەمین و قورسە نوسینەکانم
که هەمو خوێنەرێک دەزانێ چەن پەریشانم
وەرەق خۆشی لێم نایەت و قەڵەم لێم یاسه
دە من چ بکەم ژیانی من کور و کاسه
وەرەقی نوسراوەکانی من زەردە وەک گەڵای ژیانم
دەک نەمێنم هەر خەریکی باسی ئیش و برک و ژانم
ئەوەندە نوسیومە لە بواری بێکەسی و دلتەنگی و خەفەت
خەجاڵەتی پێنوس بوومەو خستومەتە نێوی زەحمەت و مەینەت
داواێ لێبوردن لە پێنوس دەکەم
وادایم شەریکی خەمی خۆمی دەکەم
خۆ من زۆر پێم خۆشه له جیاتی درۆ گوڵ بنوسم
ئارەزوی ژیانی بەرز به جێی ژیانی شیو و دۆڵ بنوسم
زۆر پێم خۆشه به جێی مەرگ بنوسم ژیان

بڵێم پێنوس بنوسە پێکەنین مەنوسە گریان
زۆر پێم خۆشه خۆشی بنوسم ، بنوسم حەساننەوە
بنوسم یەک گرتن بنوسم ئاشتی و حەق ساندنەوە
لە خوشەویستی بنوسم بنوسم ئەوین
نەنوسم هەوری رەش بنوسم کۆلەکەی زەڕین
پێم خۆشە لەناوی بەرم بەتەواوی وتەی بەتاڵ
با نەنوسم رەشەبا بنوسم کزەبای شەمال
پێم خۆشە سپی بەجێی رەش بنوسم
دارستان لەجێی بیابانی لەژیان بێ بەش بنوسم
حەز ناکەم بنوسم ژاکاوی ئارەزو خوم
پیم خوشه بنوسم ئوخەیگەیشتو بە ئارەزو خۆم
ئەو وشە خۆشانە زۆر زۆرن بەڵام بەداخەوە
تەنەکەی رزیو بوەتە تەڵام بەداخەوە
خوایا بە ئاهی دلی بێکەسم قەسەم
بە چاوی چاوەڕوانم قەسەم
به سۆزی دڵ و هەناسەی ساردم قەسەم به دەردی نهێنی دلی دەردەدارم قەسەم
بە دڵی خەمینی لەیلی و مەجنون قەسەم
وه بەڕەنجی فەرهادی رەنج وه زایە قەسەم
خوایا زۆر خەمینم شادی نیه لە دڵم
شادی باری کرده و خەم نیشتە لە دڵم
لە کام دیار و له کام وڵات
بە دوای گەڕم خۆشیم هەڵات
خۆشی سوارە و من هەر پیادە و پیادە
ئەوەندە هەڵاتوم کەوتوم له سەرجادە
بە پای ماندو و لێو بەبار و قوڕوی تینوم
بە سکی برسی و چاوی چاوەڕوان بەدەما کەوتوم
تەنیا هیوام هەر تۆی بە هیوات قەسەم
پەنام بدە بەگەورەیی خۆت قەسەم
نامەوێ قەڵەم ببێته شەریکی خەمی من
ئاخر گوناهی چیه بووەتە قەڵەمی من
دڵی تۆقی بۆیە ک جار نوسینی خۆشی
ئەویش به هۆی منەوە جەوهەری خەمی نوشی
قەسەم ئیتر بەسە خوایا خۆش کە دڵمان
نەک لەبەر من لەبەر پێنوسی بەستەزمان
پێنوس بەبێزمانی خۆی هەر هاوار ئەکات
لێم توڕەیە و هەر نفرینم ئەکات
دەڵێ یا بمشکێنه یا بەسی که ناخۆشی
من لەبەر تۆ جلی خەفەتم پوشی
تیری تانە دەخات و منەت دەکا بەسەرما
بووم بە نیشانەی تیری ئەو قوڕی کوێ کەم بەسەرما
ئیتر خوا گیان خۆت قازی و من تاوانبار
نازانم عەفوم دەکەی یا ئەمدەی له دار
بەس خوا گیان بە چاوی گریان تکات لێ دەکەم
لە ژێر باری منەت رزگارم که سپاست دەکەم

نوشته های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا