عیشق و ئازادی – ماموستاێ نەمر هێمن

ئه‌گه‌رچی شه‌و دره‌نگه ساقی بۆم تێکه که‌مێکی‌تر
که‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێکــــــی‌تر
له باده ئه‌م ژه‌مه تێرکه منی تینوی جگه‌ر ســـووتاو
به‌چـــــــی دیاره که ده‌بینم شه‌وێکی‌تر، ژه‌مێکــی‌تر!
ئه‌وه‌نده ده‌رده‌دار و بێ‌په‌رســــتارم که پێـــــم وایه:
له‌ســـــــه‌ر کێکی ته‌مه‌ن هه‌ڵناگلرێ تازه شه‌مێکی‌تر
گه‌لێــــــکم ڕۆژگاری تاڵ و شیـــــــــرین ڕابوارد ئاخـــــۆ
مــــه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی‌تر!
گه‌یشتمه سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو ڕۆژێکی که‌چی ڕوانیم
له پێشمدایه زه‌رده و ماهـ و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی‌تر
هه‌تا چارشێــو به‌سه‌ر تۆوه ده‌بینم نازه‌نینی کـــورد
به‌سه‌ر بیلبیله‌کــه‌ی چاوی منا ده‌کشــێ ته‌مێکـــــی‌تر
نه‌ما (خانی) تا چیــــــرۆکی عه‌شقــــــی ئێـــمه داڕێـــژێ
ده‌نا هێشتا له کوردستان ده‌ژین زین و مه‌مێکـــی‌تر
په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام
ده‌نیشێ و باڵی ده‌بزوێ له‌سه‌ر سینه و مه‌مێکــــی‌تر
هه‌زار هێنده په‌رێشـــــــان و سیــــــا چاره بژیم هێشتـــا
له ناو دڵـــــــــدا هه‌مه ئاواتــــــی خاڵ و په‌رچه‌مێکی‌تـــر
هه‌تاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگه‌ی عیشق و ئازادیم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامیش نه‌بینــــــــــم به‌رهه‌مێکــــــی‌تر
که فرمێسکم له‌سه‌ر ڕووخساری کیژی دڵ شکاو بینی،
گووتم: یاخوا له‌سه‌ر سوره گوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی‌تــــر
شه‌وێکی چاوه‌نواڕت بووم، نه‌هاتی گیانه‌که‌م، ویستت
منـــــــــــــــی دڵ ناسکـــــــــی شاعیر بگێـــــــــــڕم ماته‌مێــــــکی‌تر
خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به کانـــــــی ژینێدا نووسێم
ئه‌وه‌نـــــــــــــــــــــده‌م ژین دوێ تا ده‌م ده‌نێم نێو ده‌مێکی‌تر
به تۆ چاره‌ی چلـــــــــــــۆن ده‌کرێ ده‌روونی پڕ له ناسۆرم
خه‌ساری بۆ ده‌کــــــــــــــــه‌ی دکتۆری زانا مه‌رهه‌مێـــــکی‌تر
به‌هار و گوڵ، کچ و مانـــــگه شه‌و و شیعری ته‌ڕ و باده
له‌وه‌ی زیاتر جه‌نابـــــــــــــی شێخ گه‌ره‌کته عاله‌مێکی‌تر؟