شێعرنوو
پە نجەره کەت ئاوەڵاکە ………. « ژیـــکاڵ مـــەریوانـــی »
پەنجەرەکەت ئاوەڵاکە
کاتێ شارکەوتە خامۆشی
لەچکی تاریکی بە سەردا
ڕوومەتی مانگی داپۆشی
ئەوکاتانەی شێعربەرۆکم پێ دەگرێ
هەمووشەقامەکانی شار
بەخەیاڵی تۆوە دەبڕێ
لەوکاتانەی خەومیوانی چاوە کانتە
چاوەڕوانی هەمووشەوم ئەک نیگاتە