سۆفــــی – ماموستاێ نەمر هێمن
ســۆفیی گــۆشه‌ی خانه‌قا بـووم ئێستا پیری مه‌یکه‌ده‌م
زاهیدی خهڵوهتنشین بووم ئێستا مه‌ست و مه‌یزه‌ده‌م
ســـه‌روی ئـازادیـش لـه‌بـار و دڵـکـه‌ش و بـه‌رزه بـه‌ڵام
گیانه‌که‌م من شێت و شه‌یدای لار و له‌نجه‌ی ئه‌م قه‌ده‌م
جیلوه‌یی جوانی له هه‌رچی دا هه‌بێ خۆشم ده‌وێ
ڕۆژێ کوشته‌ی مینی ژۆپ و ڕۆژێ گیرۆده‌ی شه‌ده‌م
هه‌ر یه‌که‌ی بۆ خۆی ده‌جووڵێنێته‌وه هه‌ستی ده‌روون
زه‌رده‌پـه‌ڕ، کـاروانـکـوژه، تـاریـک و ڕوونـی سـوبحـده‌م
ئـاسـمـانـی سـاف و ده‌ریـای مـه‌نـد و تـارمایی چیا
سێوی لاسوور و به‌هێی زه‌رد و هه‌ناری گوڵبه‌ده‌م
کـێ وه‌کوو من سارد و گه‌رمی ڕۆژگاری چێشتووه
گا له ده‌شتی گه‌رمه‌سێر و گا له کوێستانی گه‌ده‌م
وه‌ک شـهپـۆلـی زێـی خـوڕهم سـاتـێ هـهدادانـم نـیـیه
گێژ ده‌خۆم، پێچی ده‌ده‌م، من ڕۆڵه کورده‌ی ئه‌م سه‌ده‌م
ڕێگه سه‌خت و پڕ له که‌ند و له‌ند و هه‌ڵدێر و گه‌وه
هه‌ر ده‌بێ ببزووم، ده‌بێ بکشێم، وچانی لێ نه‌ده‌م
سێبه‌ری مه‌رگم له پێشدایه و به‌ره‌و مه‌نزڵ ده‌ڕۆم
ناخی گۆڕی ته‌نگه جێگام هه‌ر تل ئاسا بێ قه‌ده‌م
مـن بـه‌ره‌و ئــاسـۆ بـه‌ره‌و ڕوونـاکـی بـاڵـم گـرتووه
چۆن به‌ره‌و تاریکی ده‌خشێم پاڵ وه شه‌یتانێ ده‌ده‌م
کـانیی ڕوونـم دی به لێشـاوی به‌هـار شلـوێ نه‌بوو
به‌فری گه‌وره‌م دی چیای گرت و به تاوێ بۆه قه‌ده‌م
ژیــنـی کـورتـم دی پـڕاوپـڕ له شـانـازی و شـه‌ره‌ف
عومری زۆرم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه‌ده‌م
ئاگری سینه‌م بڵێسه‌ی دێ و وڵات ڕۆشن ده‌کا
ئه‌و ده‌مه‌ی خۆم وه‌ک دڵۆپێک ده‌چمه نێو ده‌ریای عه‌ده‌م