Jannah Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.
kurdkurd 2شێعرنوو

کۆڵانی تەنیایی – ژیکاڵ مەریوانی

 

ئەگەر با بووم
لە شۆڕەبی مارەم ببڕن
هەموو جارێ 
بە حەڵاڵی 
دەس وپەنجەم 
ئەئاڵێنمە ڤژەکانی
گەر 
گۆزە بووم
لە کانیاوێ مارەم ببڕن
بە حەڵاڵی
تێر تێر ماچی
گۆنای کچاندەکەمەوە
لەسەرکانی
ئەگەر شاربووم
لە ئاسمان مارەم ببڕن
حەزم بە چاوە قرتەی ئەستێرانە..
بابزانن
منی عاشق
چەن نیو نیگای 
یارەکەمم لە لاجوانە..
گەر باران بووم
بمدەن بەشو
بەگوڵدان بەر پەنجەرەیە..
جوانتر لە گوڵ 
یارێ ترم 
دەس ناکەوێ..
ئەگەر کچ بووم
مارەم ببڕن 
لە کۆڵانی تەنیایی خۆم
ئەزانم کەسی تێدانیە
بەس بەتەمای هاتنی تۆم

نوشته های مشابه

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا