شێعرنوو
لە ئێوارەیە پەمەیی – ژیکاڵ مەریوانی
لە ئێوارەیە پەمەیی
غەزەڵێکی هەڵوژەییت
دە خوێندەوە..
ئایییی وشەکان چەن مزر بوون بە دەمتەوە..
گونای هەرچی پیتە سوور بونەوە
بە شەرمەوە
چەن ئاودارە هەناری شێعر بە لێوتەوە…
سەرهەڵبێنە
دووبەیتیە لە چاوی من بخوێنەوە