بالوول پلوتیک زانێکی هه‌ڵکه‌وتوو – ئەلامراێ جەباریان ( خەمبار )

هسارە – راسته یه‌کێک له کونترین په‌رتوکه‌کانی کوردی ک له به‌ر ده‌ستی ئیمه دایه ئه‌و په‌رتوکانه‌یه‌ک به شێوه‌ی ده‌س نووس له لای یارسانه‌کان به جێ ماوه.به‌ڵام به داخه‌وه بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر که‌سایه‌تی که‌له پیاوانی ئه‌م ئایینه به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تۆمان له‌به‌ر ده‌سدا نییه.چونکه له ناو ئه‌م په‌رتۆکانه زێاتر له‌وه‌ی باسی له‌که پیاوان بکرێ.له سه‌ر وانه‌کانی ژیان وه‌ک ڕێوره‌سمی ئایینی، هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ که‌سانی دیکه باس کراوه.وه‌ک که‌ڵامی شه‌یخ ئه‌میر[۱] که له مافی ئێنسان وه ده‌س درێژی نه‌کردن به ماڵ و نامووسی هاووڵاتیانی دیکه‌و پاشه‌که‌وت کردنی تووشه‌ی چاکه[۲]و زوور شتێ دیکه باس کردووه.که‌متر باێخی به‌که‌سایه‌تی خۆی داوه.ئه‌گه‌ریش به‌هه‌ڵکه‌وت له چه‌ن دێر‌ێک باس له که‌سایه‌تی که‌له پیاوێک کراوه ته‌نیا بۆ به‌ڵاوه کردنی وانه‌ی له‌وانه‌کانی ژیان بووه.بۆ لێکوڵێنه‌وه له سه‌ر که‌ڵه پیاوانی ئایینی ئه‌ڵحه‌ق ده‌بێ زووربه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو لێک بده‌ین تا به‌ڵگه‌ێ یان سه‌رچاوه‌ی بدۆزینه‌وه.هه‌ر به‌و هۆیه ناچار ئه‌بین رۆ بکه‌ین به ئه‌و ئه‌فسانانه که له سه‌ر زاری خه‌ڵک دا هه‌یه.ئه‌وش به‌داخه‌وه زۆر جار بۆمان ده‌ر که‌وتووه که هه‌ر که‌س به پێ بیر‌و بۆچۆن و باوه‌ری خوێ گیراویه‌ته‌وه.یا له به‌ر خۆ‌شه‌ویستی زۆر قسه‌ی چاک و کرده‌وه‌ی باشی به‌و که‌ڵه پیاونه هه‌ڵبه‌ستووه.ک ئیمکانی هه‌یه هیچ کام له‌و کرده‌وانه هین ئه‌و که‌سانه نه‌بێ.چاک کرنه‌وه‌ی وا هه‌ڵه‌یگ کاریکی ئێجگار سه‌خته‌و ماندوو بوونی زۆری ده‌وێ.یه‌کی له‌و که‌ڵه پیاوانه بالووله.
له هه‌ر سه‌رده‌مێک ره‌وت وه هه‌ڵسوکه‌وتێک پێچه‌وانه‌ی ره‌وت و هه‌ڵسو که‌وتی گه‌ل بێ خه‌ڵک به چاکی نازانی وه هه‌ر وه‌ها به شێت ناوی لێ ئه‌به‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له راستیدا شێت و نه‌زان بێت و پلوتیک و سیاسه‌ت نه‌بێ خه‌ڵک به ته‌واوی لێ ئاگادار بێ هیچ کارێکیان به کاریه‌وه نییه وه به‌ره‌لای ده‌که‌ن.به‌ڵام کاتێ ئاگایان لێ بێ که له رۆی زانیاریه‌وه وا ده‌کا دژ به ئه‌و راده‌وستن.هه‌ر چه‌ن ئیمکانی هه‌یه ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه به‌ڕاده‌ی به‌ربه‌ڵاو و ژیرانه بێ.له ناو بازنه‌ی هزرو بیری ئه‌واندا جێ نه‌بێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که به چاکی تێ ناگه‌ن ته‌نانه‌ت گیروگرفتی بۆ درۆست ده‌که‌ن.نموونه‌ی هه‌ره باشی(مه‌نسووری حه‌لاج) بوو که به‌کافریان زانی و له سێداره‌یان دا.شبلی له شوێنێک دا به جووانی گوتوویه:من و حه‌لاج وه‌ک یه‌کین،جه‌ماوه‌ر منیان به شێت زانی و خه‌ڵاس بووم.ئه‌ویان به‌زانا و له سێداره‌یان دا[۳]له وه‌ها سه‌رده‌مێک به‌ڕاشکاوی وتنی وشه‌ێک سزای مه‌رگی به‌دوواوه بووه،بارودۆخی کومه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌و شێوه بووه باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانج هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی بالووله.
بالوول کییه؟
عومر کوری له‌هه‌ب ناسراو به بالوولی ماهی یان بالوولی مادی له دینه‌وه‌ر یا ماه الکوفه که سه‌ر جه‌م خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌ده کوردن له دایک بووه.به هۆی ئه‌وه‌ێکه له‌و سه‌رده‌مه خه‌راجی شاری دینه‌وه‌ر به کوفه دراوه پێان وتووه ماه الکوفه.هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی هه‌ڵه‌ی زۆر له مێژوو نووسان ک بالوولیان به کوفی زانیوه.له دایره المعارف بترس بستانی لاپه‌ره‌ی۶۴۴به‌رگی په‌نجم هاتووه که بالوول مه‌جنوونی کوفی له کوردانی ئێران بووه ک ماوه‌یک شاگردی ئیمام جه‌عفه‌ری سادیق بووه وه هه‌ر وه‌ها له المنجد فی الادب و العلوم لاپه‌ڕه‌ی۷هاتووه له بالوول هاوکات له‌گه‌ڵ هاروونه الره‌شیدا ژیاوه وه راوێژکاری ئه‌و بووه.بالوول یه‌کێک له زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه.وتوویانه که به ئیشاره‌تی ئیمام جه‌عفه‌رسادیق خوێ له شێتی داوه ئه‌ڵی:
دیوانه‌ی زاهێر دیوانه‌ی زاهێر
دانای یارانیم دیوانه‌ی زاهێر
زاهێر وعه‌به‌س گۆفته‌ننه باهێر
ره‌جبم نسیم لره من ئاهێر
بالوول یه‌کێک له ئه‌و پیاوانه بووه که تووانیویه به باشی رۆڵی خۆی بگێڕێ به جوورێک که‌س تێ نه‌گا له زوربه‌یخه‌ڵکی ئه‌و شاره زانا‌و شاره‌زاتر بووه. (ده‌وریش نه‌وروز) یه‌کێک له یارانی سه‌ێ‌براگه له باره‌ی زانائی بالوول وا ده‌بێژێ:
بالوول زاتێوه‌ن زاتی یه‌ک دانه
عامیان ماچان بالوول دێوانه
کی دی دێوانه وه‌ی ته‌ور زانا بوو
مه‌رکه‌و نه مه‌ێدان گه‌ردون رانا بوو[۴]
شایه‌د ئه‌گه‌ر بالوول به‌شێوه‌ێکی تر هه‌ڵسوکه‌وتی کردبا ئه‌و ئه‌رکه‌ێ له ئه‌ستودا بوو به باشی بوی جێ به‌جێ نه‌ده‌کرا(کاکار دائی) که یه‌کی له مێژوو نووسانی سه‌ده‌ی نۆهمی یارسانه ده‌بێژێ:
راسته بالوول له دینه‌وه‌ر له دایک بووه به‌ڵام ماوه‌یکی زۆر له به‌غداد ژیاوه وه له‌وێ ده‌ستی کردووه به به‌ڵاو کردنه‌وه‌ێ بیروباوه‌ڕی یارسان(ئه‌ڵحه‌ق).ئه‌و به رواڵه‌ت شێت بووه له باتندا زاناێکی گه‌وره‌و بلێمه‌ت بووه زۆر جار جه‌ماوه‌ری له جه‌مخانه‌کاندا کوو کردوه‌ته‌وه وه ده‌ستی کردووه به وانه‌کۆتن وه ڕێنۆێنی خه‌ڵک و فێر کردنی ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی یاری که به‌شێوه‌ی که‌ڵامی مه‌ووزون له گه‌ڵ ته‌میره خوێندراوه خوێ سه‌باره‌ت به خوێ ده‌بێژێ:
ئه‌و واته‌ێ یاران ئه‌و واته‌ێ یاران
ئیمه دوانه‌ین ئه‌و واته‌ێ یاران
هه‌نێ مه‌گێلین یه‌ک یه‌کی شاران
تا زنده که‌ریم ئایین کوردان[۵]
وا دیاره مه‌به‌ستی له‌ئایینی کوردان هه‌مان بیروباوه‌ڕی(ئه‌هڵی‌حه‌ق)بووه چونکه زۆرجار له وته‌کانیدا به‌راشکاوی باس له جه‌م وجه‌مخانه‌ی کردووه وه به‌قه‌وڵی ئه‌مرۆ شوێنه‌ی کردووه به سه‌نگه‌ر دژ به زوڵم و زووی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی. بالوول زۆر بایخی به جه‌م و جه‌مخانه داوه وه‌ک خوێ ئه‌ڵێ:
سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین
ئارو نه جه‌مدا سۆجده‌ی جه‌م به‌ردین
هه‌ێمه‌ت نه ده‌رگاێ یار ته‌ڵه‌ب که‌ردین
زه‌ڕه‌ی نه ئاوی که‌وسه‌ریش وه‌ردین[۶]
له سه‌رده‌مێک ک زوڵم و زووری خه‌لیفه‌کانی به‌نی ئۆمه‌یه وعه‌باسیه‌کان گه‌یشتبووه به پله‌یه‌ک که ئیتر بۆ خه‌ڵک ئه‌حه‌موڵ نه‌ده‌کرا خه‌ڵک وه‌ک کانگای ته‌قه‌مه‌نی ده‌ته‌قانه‌وه و ته‌واو ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه ک له به‌رامبه‌ریاندا بوو له ناویان ده‌برد.ده‌ستیان ده‌کرد به شۆرش.هه‌ر به‌و شێوه‌یه خه‌لیفه‌کانیش بوو کوژانه‌وه‌ی ئاگری شۆڕش ده‌ستیان ده‌دا به قات‌وقڕ کردنی جه‌ماوه‌ر به تایبه‌ت ڕابه‌رانی ڕاپه‌ڕین.
هه‌رچه‌ن تا ماوه‌ێک پاش کوژران و له ناو چوونی ڕابه‌ران هه‌رکام له‌و جه‌ماوه‌ره به‌لاێکدا به‌ره‌لا ده‌بوون.وه بۆ پاراستنی گیان خۆ ده خزانه قوژبن ژووره‌که‌یانه‌وه.وه یا له بن ئه‌شکه‌وتان ده‌ستیان ده‌کرد به زکر وته‌هێله وه پارانه‌وه له خودای گه‌وره.هه‌ر به‌و هۆیه ده‌بینین دووای شکانی هه‌ر شۆڕشێ شۆڕشێک ئه‌بوو به سه‌ره‌تاو بنه‌ڕه‌تێک بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی یه‌ک ده‌وره سووفیگه‌ری.وه دابران له جه‌ماوه‌روه دونیای ده‌ره‌وه.ده‌بینین سووفیه‌کان بۆ رزگاری خۆ وه پاک بوونه‌وه له خڵت وخه‌وشی دونیا ده‌ستیان ئه‌کرد به‌سزادانی رۆح وه ته‌نانه‌ت ئازاری له‌شیان.جل وبه‌رگی په‌شمینان له به‌ر ده‌کرد. راسته خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی و ئه‌مه‌وی توانێویان ئاگرگه کۆنه‌کانی کوردسان و ئێران خاپوور بکه‌ن.به‌ڵام قه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئاگره که زه‌رده‌شت له ناو دڵی ئه‌م خه‌ڵکه داگیرساندابوو دامرکێنن.ئه‌م ئاگره هه‌تا هه‌تایه له گڕ ناکه‌وێ وه گڕکانی کاربه‌ده‌ستانی زوڵم و زاڵم له ناو ده‌با.ته‌نانه‌ت ئه‌که‌سانه‌ی به دروو خۆیان به جێگری ره‌سوولی خۆا ده‌نانن.ئه‌م دژایه‌تیه تا له ناو چوونی زاڵم ه‌ر به‌رده‌وامه.
له سه‌رده‌مێک وه‌ک ئمرو بنکه‌ی سیاسی وه یا ڕێخراو‌ێک نه‌بووه ک جه‌ماوه‌ر له ده‌وری کوو ببته‌وه.ته‌نیا ڕێبه‌رانی ئایینی توانیویانه ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ریکی نه‌ته‌وه‌یی(ناسیوناڵ)گه‌ره‌کی بوایه خه‌ڵکی هان بدا ناچار له بیر‌و باوه‌ڕێ ئایینی که‌ڵکی وه‌ر ده‌گرد.چونکه جه‌ماوه‌ر بێجگه ئایین له‌گه‌ڵ بیر وبوچۆنی دیکه ئاشنا نه‌بوون.پیاوانی ئایینی ڕێز‌و ئێحترامێکی باشیان له‌ناو خه‌ڵکدا بووه.به چاکی ده‌ێان تووانی خه‌ڵکی دژ به خه‌لیفه‌کان هان بده‌ن.ته‌نانه‌ت کاتێک داری ئیسلام تازه سێبه‌ری داخستوو به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا وه خه‌ڵکی به ته‌ماع بوون له ژێر سێبه‌ری ئه‌و داره بحه‌سێنه‌وه.به داخه‌وه ئه‌و کاته‌ش که خه‌لیفه‌کان به قه‌وڵ براێ به‌رێزێک پاشگر نێویان الله بووه نه ده‌وڵه دژ به خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد.هه‌ر له‌و کاته‌دا بالوول وه‌ک ک ک کۆمه‌ڵناسێکی باش بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چاک ناسیوه وه تێگه‌یشتوو بوو که له دوای تێکشکانی هه‌ر شۆڕشێک که‌ڵێنی گه‌وره له‌ناو جه‌ماوه‌ر په‌یدا ئه‌بێ.خۆی به به‌رپرس ده‌زانی تا ئه‌و که‌لێنه پر بکاته‌وه فێکرو ئێده‌یکی تازه پێویسته بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌ستی شۆڕشگه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر له کڵ‌کۆ نه‌که‌وی و ئاگری شۆڕش هه‌ر وه‌ها به‌ره‌وام بێ هه‌ر به‌و هۆیه په‌نا بردووه‌ته به‌ر ئه‌و بیر‌و ڕاێ فیساغورس فیلسوفی کۆنی یونانه.
ئه‌ڵی من په‌نج جار نه‌فسم مه‌به‌ست(روح) له له‌شم جیا بووه‌ته‌وه وه له ناو دوزه‌خ پاک کراوه‌ته‌وه[۷]
بالوول تووانیبو ئه‌و بیر‌و باوه‌رانه ک چه‌ندین سه‌ده پێش خۆی له ناو فیکسوفانی یونان وه ک فیساغورس باو بووه سه‌ر له نوو زندوو بکاته‌وه.و باوه‌ڕ پێ بکا.ئه‌و چاک زانیوه ک تناسخ (دونادون ) باشترین که‌ره‌سه‌یه بوو زندوو کردنه‌وه‌ی هێوا له‌ناو خه‌ڵکدا.ئه‌و کاته‌ی که خه‌ڵک به‌ره‌و دونیای نائۆمێدی هه‌نگاویان هه‌ڵئه‌گر.ئه‌و بیروکه‌یه‌بلاو ده‌کردنه‌وه:ئه‌گه‌ر پێشه‌وا یا ڕێبه‌ڕێک له ناو ده‌چێت ترسدان نه‌بێ ته‌نیا له‌شی ئه‌و که‌سه له ئێوه دوور ئه‌که‌وێته‌وه.روحێ له ناو قاڵبێکی تر دا چاوه‌ڕێیه تا ده‌رفه‌تێ بۆ بڕه‌خسێ تا جارێ‌تر خۆی پێشان بدات و ڕێبه‌رایه‌تیان بکا.هه‌ر به‌و مه‌به‌سته سه‌ر له نوو ده‌ست ده‌کا به وتنه‌وه‌ێ وانه ته‌ناسۆخ(دونادون)وه ده‌ڵێ:
ئه‌ز بالووله‌نان جه روی زه‌مینی
چار فرشتاتم چاکر کرینی
ن‌و حووم،ساڵه‌ح،ره‌حیم بینی
چه‌نی لووره بیم جه ما‌و هفتینی[۸]
بالوول وا ئه‌ڵێ: مردن له لای ئیمه‌ی ئه‌لحه‌ق به‌مانای گوڕینی جل وبه‌رگهئه‌ڵی به بڕوای من ته‌نیا له‌شه له ناو ده‌چێ روح باقیه ده‌ڵێ چاک نییه بو مردوو شێوه‌ن بکرێ.دوای چه‌ن سه‌ده شه‌یخ ئه‌میر سه‌باره‌ت به دوونادون ئه‌ڵێ هه‌ر که‌سێک زانیاری له سه‌ر خۆ بێ له ئه‌م هات چوونه نابێ ترسی هه‌بێ.ده‌بێ به‌شادی چاوه‌روانی مردن بکا.چوونکه مردن به لاییه‌وه وه‌ک چوونه ژێر ئاو سونه‌یه له شوونێک دیکه‌دا سه‌ر ده‌ر دێنێ
هه‌ر که‌س بناسوو شوون جامه‌ێ ویش
نه‌ی کووچ و روو روو نه‌داروو ئه‌ندیش
ئه‌گه‌ر بزانان شوون جامه‌شان
وه مه‌شعله‌وه میان و مه‌شان
مه‌ردان مه‌ترسان نه‌ێ سیاسه‌ته
ته‌سلیم گیانان جوور قۆته‌ێ به‌ته[۹]
بالوول پاش ماوه‌یک له به‌غداد ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ کوردسان وه سه‌ر له نوو ده‌ست ئه‌کا به ڕێنونینی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی تا کو له ساڵی ۲۱۹له (ته‌نگ گووڵ) له ناوین ئیسلام ئاوا و کرنی روژئاوا کوچی دوایی ده‌کا وه هه‌ر له‌وی به خاکی ئه‌سپێرن ئیسته‌ش ئه‌و شوونه وجێگایه به بان بالوول ناوبانگی ده‌ر کردووه و هه‌ر ساڵ پاێیز جێ زکر و ته‌هێڵه‌ی یارسانه‌کانه
[۱] ئه‌ی کردار داران کردار وه گیره نه روژ حه‌ساو تیری سه‌د تیره
مه‌ردان نه خدمه‌ت یاوان وه که‌ماڵ که‌ماڵ ئنشایوه‌ن ژچه‌شمه‌ی زوڵاڵ
سوڵتان ئه‌ڵێ
یاری بکران یاری چه‌واشا یاری بشی وا گه‌ورا وگرد بشا
[۲] هه‌ر که‌س هانه ده‌م جه‌ورو جه‌فاوه ده‌ستش مه‌ڕه‌سو وه قۆفڵێ کاوه
هیچ که‌س نه‌خزمه‌ت نمه‌و نا مه‌ره‌حم میزان بشێ یا زیاد یا که‌م
[۳] مشاهیر اهل حه‌ق ئالیف سه‌دیق سه‌فیزاده لاپه‌ڕه‌ێ ۲۵
[۴] نسخه‌ی خه‌تی درویش نه‌وروز
[۵] نامه‌ێ سه‌ره‌نجام چاپ ئه‌نیسیتو
[۶] ده‌وره‌ێ بالوول نسخه‌ی خه‌تی
[۷] کتێب کورد و چه‌ند بابه‌تێکی مێژوویی نووسین و لێکوڵێنه‌وه‌ی هاشم عاسی کاکه‌یی لاپه‌ره‌ی ۲۲۱
[۸] نوشته‌های په‌راکنده ده‌ر باره‌ی یارسان لاپه‌ره‌ی ۱۱
[۹] که‌ڵامی شه‌یخ ئه‌میر