گۆمـــی پــڕ ئاو – یەسـنا تاباک ۷ ساڵان لـە مەهاباد
رۆژێک بوو رۆژێک نەبوو . گورگێک زۆری تینوو بوو . هەرچەند گەڕا چۆمێکی نەدیتەوە ئاوی لێ بخواتەوە . لەپڕڕا چاوی بە گۆمێکی پڕ ئاو کەوت . بۆ لای چوو تا ئاو بخواتەوە، ئاسکەکێوییەکی دیت بۆ لای گۆمەکە دێ تا ئاو بخواتەوە، ئەویش زۆری تینوو بوو . گورگەکەش قەڵس بوو هوموو ئاوەکەی خواردەوە و بەشی ئاسکەکەی نەهێشتەوە . زگی پڕ بوو لە ئاو و وەک پزدانێک هەڵمسا و چون زکی زۆر زەلام ببوو نەیدەتوانی بە رێیەدا بڕوا . لەپڕڕا دارێکی تیژ لە زگی هەڵچەقی و زکی دڕا و هەموو وڵات تەڕ بوو و دووبارە گۆمێکی پڕ لە ئاو ساز بۆوە .
ئاسکەکە ئاوی خواردەوە . دەستەیەک کەرگەدەن بۆ لای گۆمەکە دەهاتن، هەموو ئاویان خواردەوە و ئاوێک بۆ گورگەکە نەما تا بیخوا .
گورگەکە زۆر ناڕاحەت ببوو کە بۆچی تەواوی ئاوەکەی خواردەوە بەشی حەیوانەکانی دیکەی نەهێشتەوە . تەمای گرت تازە قەت ئەو کارەی نەکاتەوە .