شێعر مناڵان
بۆمنداڵان – ژیکاڵ مەریوانی
مــــن منــــداڵێــــکـــی ژیــــــرم
ئاگاو بەهەســـــت و بیـــرم
کاتــــێ ئەچمــــەوه بـۆ ماڵ
بـــۆی لـــێ ناکــــەوم بەتــاڵ
وانه کان جوان ئەخوێنم
تـــا پلـــــەی باش بـــهـێنـــــم
خــوێندن بۆ ئێمه چاکـــه
له هــــەمــــوو شتــێ پاکه
باوکــم نـەخـــوێنـــدەواره
داییم ها به شــوێن پاره
دایکــــم ئیشــــی له مــاڵــه
پیشــەی دووچــایی تاڵه
من ئەبێت هەر بخوێنم
کـــورد له جیهان بنوێنم